یونادم كه‌نا سیاسه‌تمه‌دارى مه‌سیحى راى گه‌یاند، زۆربه‌ى مه‌سیحییه‌كان ده‌نگیان به ره‌یان كه‌لدانى نه‌داوه، بۆیه له هه‌ولێر و دهۆك و كه‌ركووك كورسى كۆتاى مه‌سیحى بۆ كه‌لدانى نه‌بووه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 13ى تشرینى دووه‌م، یونادم كه‌نا له
لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ده‌ڵێ، "به‌گوێره‌ى ئه‌و ئه‌نجامانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كورسى كۆتاى مه‌سیحى له هه‌ولێر و كه‌ركووك و دهۆك بۆ ره‌یان كلدانى نه‌بووه، به‌ڵكو ئه‌و دوو كورسى له به‌غدا و مووسڵ به‌ده‌ست هێناوه".
ره‌یان كلدانى سه‌رۆكى میلیشیایه‌كه به ناوى مه‌سیحییه‌كان به‌شداریى هه‌ڵبژاردن ده‌كات، له ته‌واوى عێراقدا ته‌نیا 50 هه‌زار ده‌نگى به‌ده‌ست هێناوه. ره‌یان كلدانى خۆى و میلیشیاكه‌شى له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه سزایان به‌سه‌ر سه‌پێنراوه.
له نۆ كورسیى كۆتاى پێكهاته‌كان، مه‌سیحییه‌كان پێنج كورسییان هه‌یه.