شه‌وى رابردوو محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، به ئاماده‌بوونى ئه‌یاد عه‌لاوى سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشوو، له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانى هاوپه‌یمانى ئاوه‌دانكردنه‌وه كۆبووه‌وه و دووپاتى كرده‌وه، ده‌ست به دانوستاندن ده‌كه‌ن بۆ په‌رله‌مان و حكوومه‌تێكى به‌هێز.
شه‌وى رابردوو 14ى تشرینى دووه‌م،
محه‌مه‌د شیاع سوودانى به ئاماده‌بوونى ئه‌یاد عه‌لاوى، له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و كاندیده براوه‌كانى هاوپه‌یمانى ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدان كۆبووه‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دووپاتى كرده‌وه كه هاوپه‌یمانییه‌كه‌ى ده‌ست به دانوستاندن ده‌كات.
سوودانى له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گوتى، "ده‌بێت په‌رله‌مان و حكوومه‌ت به‌هێز بێت و به‌پێى خواستى خه‌ڵك بێت".
ئه‌مه له كاتێكدایه زانیارییه دزه‌پێكراوه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه له ركابه‌رى لیسته‌كه‌ى سوودانى، ده‌یانه‌وێ خۆیان وه‌ك گه‌وره‌ترین فراكسیۆن بناسێنن.