وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا ره‌زامه‌ندیى داوه به به‌هاى 100 ملیۆن دۆلار، پێداویستیى سه‌ربازى وه‌ك سیستمى پێوه‌ندیكردن به عێراق بفرۆشرێت.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 15ى تشرینى دووه‌م رۆژنامه‌ى مه‌داى عێراقى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا ره‌زامه‌ندیى داوه پێداویستیى سه‌ربازى به عێراق بفرۆشرێت. له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ئاژانسى هاریكاری ئاسایش و به‌رگرى ئه‌مه‌ریكى كه به كورتكراوه‌ى "DSCA" ده‌ناسرێت، له راگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێ، "ئه‌و گرێبه‌سته‌ى پێشنیار كراوه، تواناى سه‌ركردایه‌تى و كۆنترۆڵكردن له عێراق به‌هێز ده‌كات و ئه‌مه‌یش به‌رگریى ئه‌و وڵاته له به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌ڕه‌شانه به‌هێز ده‌كات كه له ناوچه‌كه‌دا دێن".
به‌گوێره‌ى ئه‌و راگه‌یه‌نراوه، عێراق داواى كردووه كۆمه‌ڵێك پێداویستیى پێوه‌ندیكردن و بێته‌لى پێ بدرێت، له‌گه‌ڵ مه‌شقپێكردن و پشتیوانى لۆجیستى له بوارى پێوه‌ندیكردنى سه‌ربازى كه به‌هاى مه‌زنده‌كراو 100 ملیۆن دۆلار ده‌بێت.