حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا داوای له ته‌واوی پیاوانی سه‌رووی ته‌مه‌ن 18 ساڵ كرد له سه‌ره‌تای ساڵی 2026ه‌وه، بۆ خزمه‌تی سه‌ربازی ناونووسی بكه‌ن و ئه‌گه‌ر ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ناونووسیان كردووه نه‌گاته ئه‌و ژماره‌یه‌ی وڵاته‌كه مه‌به‌ستیه‌تی دایانمه‌زرێنێت، هیچ چاره‌یه‌كی نییه جگه له‌وه‌ی كه خزمه‌تی سه‌ربازی بكاته زۆره‌ملێ.
به‌پێی پڕۆژه‌كه ته‌واوی پیاوانی ئه‌ڵمانیی له‌دایكبووی 2008، پشكنینی پزیشكی‌یان بۆ ده‌كرێت و فۆرمێكیشیان پێ ده‌درێ كه كۆمه‌ڵێك پرسیاری له‌خۆ گرتووه و ده‌بێ پرسیاره‌كان وه‌ڵام بده‌نه‌وه.
سوپای ئه‌ڵمانیا له پلانیدایه تا ساڵی 2035 ژماره‌ی هێزه سه‌ربازییه‌كانی خۆی بۆ 460 هه‌زار كه‌س به‌رز بكاته‌وه.
به‌گوته‌ی بۆریس بیستۆریۆس وه‌زیری به‌رگریی ئه‌ڵمانیا، ئه‌وروپا نه‌ك له رووی بودجه، به‌ڵكو له رووی چه‌ك و پێداویستی سه‌ربازی و هێزی مرۆیی چاوه‌ڕوانییه‌كی زۆری له ئه‌ڵمانیا هه‌یه.
هاوكات ماتیاس میرش سه‌رۆكی فراكسیۆنی سۆسیال دیموكرات له ئه‌ڵمانیا گوتی، ''ئێمه دڵنیاین ئه‌و قۆناغه كه بریتییه له ناونووسكردنی ئازاد، ده‌توانێت پێداویستییه‌كانیان له سوپا پڕ بكاته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌مه روو نه‌دات، ئه‌وا به پێی یاسا رێگه‌ی تر ده‌گرنه‌به‌ر.
جێی باسه بۆ هاندانی گه‌نجانی ئه‌ڵمانیا و چوونیان بۆ ریزه‌كانی سوپا، مووچه‌یه‌كی مانگانه‌ی گونجاو ده‌ستنیشان كراوه.
ناتۆ ده‌یه‌وێ خۆی رێك بخاته‌وه و هێزه‌كانی زیاد بكات، بۆیه‌ش داوای له ئه‌ندامانی كردووه سه‌ربازی نوێ دابمه‌زرێنن و بیانخه‌نه خزمه‌تی سوپاوه.