پارەیەكی زۆر بە ناوی غەزە كۆ كراوەتەوە و بردراوە

:: PM:11:17:15/11/2025 ‌

هاوكات لەگەڵ شەڕی غەزە و دیمەنە كاریگەرییەكانی لە میدیاكانی دنیا هاتە پێشاندان و سۆزی خەڵكێكی زۆریان لە دنیا جووڵاند و ئەوانیان هان دا بۆ كۆ كردنەوەی یارمەتی دارایی و مرۆیی بۆ دانیشتووانی لێقەوماوی غەزە، كە جیا لە كوشتن بە دەست برسیەتی و ئاوارەیی دەیانناڵاند، خەڵكێكی زۆر لە ناوچەكە و دنیا بە پارە و شێوازی تر یارمەتیان بۆ ئەوان رەوانە كرد، راپۆرتێك باسی چارەنووسی ئەو یارمەتییانە دەكات.

باسی ئەوە دەكرێت كە لەو ناوەدا نیو ملیار دۆلار لە لایەن دامەزراوەكانی سەر بە ئیخوانی موسلمین كە وەك یارمەتی بۆ فەلەستینییەكانی غەزە رەوانە كراوە، بردراوە، ماهیر فەرغەلی توێژەر لە كاروباری گرووپە توندڕۆكان دەڵێت، ئەوەی ئاشكرا بووە دووپاتكردنەوەیە بۆ ئەوەی ماوەیەكە روو دەدات، كاتێك بازرگانیكردن بە دۆزی فەلەستین هەمیشە پڕۆژەیەك بووە بۆ پاڵپشتیكردنی دارایی لەژێر پەردەی بەرگریكارییەوە. 

لە ئەنجامی ناكۆكی و ململانێی ناوخۆیی و یەكنەگرتنەوەی بەرژەوەندییەكان و كێشە لە حەواڵەی پارە، دەركەوت كە ئەو پارەی بۆ غەزە كۆ كراوەتەوە نەگەیشتووەتە غەزە، بەڵكو بەشێكی لە لایەن چەند تۆڕێك كە گومانی پێوەستبوونیان بە ئیخوان موسلیمینەوە، دەستی بەسەردا گیراوە.

تەنانەت لە بەیاننامەیەكی پێشووی بزووتنەوەی حەماس دووپات لەوە كراوەتەوە و ئاماژە كراوە كە كۆمەڵەی "وەقف و ئومە"، و تڕی تری ئیخوانەكان لە توركیا دەستیان بەسەر نیو ملیار دۆلار لە بەخشینەكان بۆ كەرتی غەزەدا گرتووە، ئەو شێوەیە ئەو چرپەچرپەی دەیان ساڵ بووە قسەیەكی ئاشكرا لەبارەی ئیمپراتۆریەتی بەخشین لە نێوان چەندان رووكەشی كاری خێرخوازی و سەكۆی هاندانی دیجیتاڵی و باڵی میدیایی و گوتاری گەرموگوڕی ئاینی دێت و دەچێت.

زەید ئەیووبی نووسەری سیاسی بەو زانیارییانە تووشی سەرسڕمان نەبوو دەڵێت، وەك مێژوو هەموو ئەو پارەی وەك بەخشین لە لایەن حەماس و سەركردەكانی لە وڵاتانی عەرەبی و دنیا كۆ دەكرێتەوە، دەبردرێت و بەهیچ شێوەیەك بە گەلی فەلەستینی ناگات، كاتێك باسی نیو ملیار دۆلار دەكرێت، چیڕۆكەكە بچووك دەكرێتەوە، چونكە پارەیەكی زۆر لەوە زیاتر تاڵان كراوە، ئەوەشی داكراوە لێپرسینەوەیە لەگەڵ سەركردەكانی حەماس و دەستگرتنە بەسەر هەموو حیسابات و كۆمپانیا و دامەزراوەكانی لە وڵاتانی عەرەبی و ناوچەكە و دنیا.  

ئاماژەی كرد، ئەو بابەتە بەهۆی ناكۆكییەكی ناوخۆیی لە ناو حەماس لەسەر دابەشكردنی پارە ئاشكرا بوو و وای كرد هەندێك لایەن لە ناو بزووتنەوەكە كارەكە ئاشكرا بكەن، ئەو نووسەرە داوای لە كۆمەكبەخشان كرد پارەكانیان راستەوخۆ لە رێگەی كەناڵی فەرمیی فەلەستینی یان نێودەوڵەتی وەك نەتەوە یەكگرتووەكان رەوانە بكەن بۆ مسۆگەریی گەیشتنی بە كەسانی شایستە، چونكە ماقووڵ نییە كەسێك لەهەر شوێنێك كۆمەڵ بە ناوی فەلەستینییەكان كۆ بكاتەوە و دواتر بخرێتە سەر حیساباتی سەر بە حەماس.  




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل