سەرچاوەیەكی تەناهی لە پارێزگای بەغدا رای گەیاند، شەوی رابردوو ئاگرێكی زۆر گەورە لە چەندان دوكانی بازرگانی لە ناوچەی تاڵبییەی بەغدا كەوتووەتەوە، وەك باس دەكرێ زیانە ماڵییەكانی زۆرن و تا ئێستە بە دروستی نەخەمڵێنراوە.
پێگەی "شەفەق نیوز" ئەمڕۆ دووشەم 17ی تشرینی دووەم بڵاوی كردووەتەوە، بەپێی گوتەی سەرچاوە تەناهییەكە، ئاگرەكە دروست چەند دوكانێكی بازرگانیی لە ناوچەی تاڵبییەی ناوەندی بەغدا كەوتووەتەوە، بەهۆی زۆریی ئاگرەكە، دوو ماڵیش كە لە شوێنی روداوەكە نزیك بوون، ئاگریان تێبەر بووە، بۆ ئەوەیش دەیان ئۆتۆمبێلی ئاگركوژێنەوە خەریكی كۆنترۆڵی ئاگرەكە بوون.
سەرچاوەكە زیاتر گوتی، تیمەكانی بەرگریی شارستانی بەغدا بە 50 ئۆتۆمبێلی ئاگركوژێنەوە خەریكی كۆنترۆڵی ئاگرە بوون و ماوەیەكی زۆری پێ چووە تا كۆنترۆڵ كراوە. وەك ئاماژەی پێ دراوە كە زیانی ئاگرەكە زۆر بووە، بەڵام تا ئێستە بەدروستی نەخەمڵێنراوە.
ئەوەشی گوت كە بەهۆی دووكەڵی ئاگرەكە، چوار كەس تووشی هەناسەسواری بوون و دەستبەجێ بۆ نەخۆشخانە گوازراونەتەوە، یەك لەوان كارمەندی ئاگركوژێنەوەكان بووە. سەرچاوەكە ئەوەیش دەڵێت كە لە داهاتوویەكی نزیكدا زیانەكان بە دروستی بڵاو دەكرێنەوە و هاوكات لێكۆڵینەوەیش بۆ هۆكاری رووداوەكە دەستی پێ كردووە.