چه‌ند په‌رله‌مانتارێكى عێراق له خولى پێنجه‌م، داواى كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى عێراقیان كردووه بۆ تێپه‌ڕاندنى چه‌ند یاسایه‌ك. سالم حه‌واسی یاساناسیش ده‌ڵێ، "ده‌ركه‌وت ئه‌و خوله‌ى په‌رله‌مانى عێراق له رووى یاساییه‌وه لاوازه، چونكه كۆبوونه‌وه هیچ كه‌ڵكى نییه".
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 17ى تشرینى دووه‌م، محه‌مه‌د خه‌فاجى ئه‌ندامى لیژنه‌ى یاسایى له په‌رله‌مانى عێراق له‌گه‌ڵ چه‌ند په‌رله‌مانتارێك، داواى كۆبوونه‌وه‌یان كردووه بۆ تێپه‌ڕاندنى چه‌ند یاسایه‌ك كه گوایه زۆر پێویستن. ئه‌مه له كاتێكدا چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له ته‌مه‌نى خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مان ماوه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره روونى نه‌كردووه‌ته‌وه كامه یاسا گرنگه بۆ تێپه‌ڕاندن، به‌ڵام یاساناسێك دووپاتى ده‌كاته‌وه، هیچ كۆبوونه‌وه و دانیشتنێكى په‌رله‌مان تازه سوودى نییه.
سالم حه‌واس یاساناس باسى له‌وه كردووه، هه‌رچه‌نده له ماده‌ى 58ى ده‌ستوورى عێراقدا باس له‌وه كراوه، ده‌كرێت سه‌رۆكى په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ 50 ئه‌ندام داواى كۆبوونه‌وه‌ى نائاسایى بكه‌ن، بۆ تێپه‌ڕاندن و تاتوێكردنى بابه‌تێك، به‌ڵام ئه‌مه نابێته پاساو تا په‌رده‌پۆشى ئه‌وه بكات ئه‌و خوله‌ى په‌رله‌مان، له‌ڕووى یاسادانان و چاودێرییه‌وه لاواز بووه.
له هاوینى رابردووه‌وه تا به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنى خولى شه‌شه‌مى په‌رله‌مان، په‌رله‌مانى عێراق سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له‌وه‌ى كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بكات.