سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرس ئاشكراى ده‌كات، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگیى شیعه به ئاماده‌بوونى محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدان كۆ ده‌بێته‌وه، تاوتوێى قۆناغى دواى هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرس له ماڵپه‌ڕى
به‌غداد توده‌ى راگه‌یاندووه، بڕیاره ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌م 17ى تشرینى دووه‌م، چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگیى شیعه كۆبوونه‌وه‌یه‌كى فراوان بكات. سه‌رچاوه‌كه دووپاتى كردووه‌ته‌وه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقیش به‌شدار ده‌بێت.
وه‌ك له لێدوانه‌كه‌دا ئاماژه‌ى بۆ دراوه، سه‌رچاوه‌كه باسى له‌وه كردووه، كۆبوونه‌وه‌كه ئاسایى ده‌بێت، چونكه زۆربه‌ى دووشه‌مووان چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى كۆ ده‌بێته‌وه، به‌ڵام له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا تاوتوێى ئاسته‌نگه‌كانى پێكهێنانى حكوومه‌ت ده‌كرێت.
له چه‌ند رۆژى رابردوودا له ناوه‌نده میدیایى و سیاسییه‌كان پێشبینى ئه‌وه كراوه، سوودانى و لایه‌نه‌كانى تر‌ى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى، بكه‌ونه كێبه‌ركێیه‌كى توند بۆ پێكهێنانى حكوومه‌ت.