دادگاى فیدراڵى بڕیارى دا، كۆتایى به خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مان بێت و حكوومه‌تى سوودانیش بوو به حكوومه‌تى كاربه‌ڕێكه‌ر. ئه‌م بڕیاره‌ی دادگاى فیدراڵى له‌سه‌ر داواى سه‌رۆك كۆمارى عێراق دراوه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 17ى تشرینى دووه‌م، دادگاى فیدراڵى نووسراوێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه و روونى كردووه‌ته‌وه، له‌سه‌ر داواى سه‌رۆك كۆمارى عێراق، روونكردنه‌وه بۆ خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى عێراق و ته‌مه‌نى حكوومه‌تى عێراق ده‌دات.
دادگاى فیدراڵى عێراق له ئه‌نجامى لێكدانه‌وه یاساییه‌كان به‌وه ده‌گات، رۆژى ده‌نگدانى گشتى كه له‌م خوله‌دا له 11ى تشرینى دووه‌م به‌ڕێوه‌چوو، به كۆتایى خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مان داده‌نرێت، به‌مه‌یش حكوومه‌تى سوودانى ده‌بێته حكوومه‌تى كاربه‌ڕێكه‌ر.