ئه‌مڕۆ كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان، شه‌ش كاندیدى براوه‌ى دوور خسته‌وه و ئه‌و ده‌نگانه‌ى به ده‌ستیشیان هێنابوو، سڕ كران و راگیران.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 17ى تشرینى دووه‌م
كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان، شه‌ش كاندیدى براوه‌ى دوورخسته‌وه، به‌گوێره‌ى ئه‌و به‌ڵگانه‌ى بڵاو كراونه‌ته‌وه، ئه‌و كاندیده دوورخراوانه له چه‌ندان هاوپه‌یمانى جیاوازن، له‌وانه هاوپه‌یمانى سه‌ڵاحه‌دین ناسنامه‌مانه، هاوپه‌یمانى حه‌سم، سیاده، سه‌ڵاحه‌دینى یه‌كگرتوو.
چه‌ندان هۆكار بۆ دوورخستنه‌وه‌ى ئه‌و كاندیدانه هه‌یه له‌وانه نه‌بوونى بڕوانامه‌ى دروست.
ئه‌مه له كاتێكدایه چه‌ند سه‌عاتێك ماوه بۆ ئه‌وه‌ى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌نجامى كۆتایى بڵاو بكاته‌وه.
پێشتریش كۆمسیۆن دووپاتى كردبووه‌وه، دواى هه‌ڵبژاردنیش چه‌ندان كاندید دوور ده‌خرێنه‌وه و ئه‌و ده‌نگانه‌ى به ده‌ستیان هێناوه سڕ ده‌كرێن.