به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى بڵاوده‌كرێنه‌وه، جیا له محه‌مه‌د شیاع سوودانى، حه‌مید شه‌ترى به‌هێزترین كاندیده بۆ سه‌رۆكایه‌تیى حكوومه‌ت، ئه‌گه‌ر شه‌تری بكرێته سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌وا له دواى كازمى دووه‌م به‌رپرسى هه‌واڵگرى ده‌بێت سه‌رۆكایه‌تیى حكوومه‌ت وه‌ربگرێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 17ى تشرینى دووه‌می 2025، رۆژنامه‌ى
عه‌ره‌ب بڵاوى كردووه‌ته‌وه، یه‌كێك له كاندیده به‌هێزه‌كانى شیعه دواى محه‌مه‌د شیاع سوودانى، حه‌مید شه‌ترییه كه سه‌رۆكى ده‌زگاى هه‌واڵگرى عێراقه. رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، به بڕواى شیعه‌كان شه‌ترى هه‌ردوو خه‌سڵه‌تى كارگێڕى و ته‌ناهى له خۆیدا كۆ ده‌كاته‌وه، به‌ڵام بڕیارى یه‌كلاكه‌ره‌وه به‌ده‌ست چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه‌یه.
دواى ده‌ستله‌ركاركێشانه‌وه‌ى حكوومه‌تى عادل عه‌بدولمه‌هدى له كۆتایى تشرینى دووه‌مى 2019، دواى چه‌ند مانگێگ مشت‌ومڕ له نێوان لایه‌نه‌كانى شیعه، مسته‌فا كازمى له ئایارى 2020 كرایه سه‌رۆك وه‌زیران به‌ڵام به شێوه‌یه‌كى كاتى.
كازمى به‌ر له پۆستى سه‌رۆكایه‌تیى حكوومه‌ت، به‌رپرسى هه‌واڵگرى عێراق بوو، ئه‌گه‌ر شه‌ترى پۆستى سه‌رۆكایه‌تیى حكوومه‌ت به‌ده‌ست بهێنێ، ئه‌وا دووه‌م سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ده‌بێت له هه‌واڵگرییه‌وه دێت.
حه‌مید شه‌ترى له ساڵى 1975 له زیقار "ناسریه" له‌دایك بووه، پێوه‌ندى به حزبى ده‌عوه كردووه و دواتریش له دواى كه‌وتنى رژێمى به‌عس له 2003 وه له ده‌زگا ته‌ناهى و هه‌واڵگرییه‌كان كاری كردووه، چه‌ندان به‌رپرسیارێتى وه‌رگرتووه، دواجاریش به‌رپرسى ده‌زگاى هه‌واڵگریی عێراقه.