دوای ئەوەی لە 11ی ئەم مانگە هەڵبژاردنی شەشەم خولی پەرلەمانی عێراق بەڕێوە چوو و كۆمسیۆن ئەنجامەكان و رێژەی بەشداریكردنی راگەیاند، دوای یەكلابوونەوەی سكاڵاكان ئەمشەو ئەنجامی كۆتایی پرۆسەكەی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی راگەیاند كە جیاوازییەكی ئەتۆی لەگەڵ ئەنجامی راگەیەندراوی سەرەتایی نەبوو.
سەرەتا دادوەر عومەر ئەحمەد سەرۆكی ئەنجوومەنی كۆمسیاران لە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق رای گەیاند كە پرۆسەی دەنگدان و هەڵبژاردن بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتییەكان بەڕێوە چوو و دوای راگەیاندنی ئەنجامەكان هاوپەیمانی و لایەنە سیاییەكان دەتوانن دەست بە تانەلێدان بكەن، پیرۆزبایی لە كاندیدە دەرچوو و براوەكان كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن و بەو هیوایەی خۆشگوزەرانی بۆ عێراق بێننە دی.
ئەنجامی كورسییەكانی بەغدا كە لە 71 كورسی پێك هاتووە، ئەنجامەكان بەمشێوەیەیە:
ئیعمار و تەنمییە لە بەغدا 15 كورسی
حزبی تەقەدوم 10 كورسی
هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا 9 كورسی
هاوپەیمانی هێزەكانی دەوڵەت 5 كورسی
سادیقوون 5 كورسی
هاوپەیمانی عەزم 5 كورسی
رێكخراوی بەدر 4 كورسی
هاوپەیمانی سیادە 4 كورسی
هاوپەیمانی ئەساسی عێراقی 4 كورسی
بزووتنەوەی حقووق 3 كورسی
حەسمی وەتەنی 2 كورسی
ئیبشر یا عێراق یەك كورسی
هاوپەیمانی خەدەمات یەك كورسی
ئیشراقەی كانوون یەك كورسی
كورسی پێكهاتەكانی/ كریستیان/ ئیڤان فایەق جابرۆ/ سابیئە/ بەسام جاسب
ئەنجامی كورسییەكانی پارێزگای كەركووك 13 كورسی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان 4 كورسی
حزبی تەقەدوم 3 كورسی
بەرەی توركمانی 2 كورسی
پارتی دیموكراتی كوردستان یەك كورسی (شاخەوان عەبدوڵا)
هاوپەیمانی عەرەبی یەك كورسی
هاوپەیمانی عەزم یەك كورسی
كورسی كۆتا/ عیماد یۆخنا یاقۆ
لە پارێزگای نەینەوا پارتی دیموكراتی كوردستان 5 كورسی بەدەست هێناوە
شێروان دووبەردانی
سیروان رۆژبەیانی
ئیخڵاس دلێمی
نوور خالید شاكر
سەڵاح گەرگەری
ئەنجامی پارێزگای هەولێر كە لە 16 كورسی پێك هاتووە
پارتی دیموكراتی كوردستان 9 كورسی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان 3 كورسی
رەوتی هەڵوێست 2 كورسی
نەوەی نوێ یەك كورسی
كۆتای كریستیان/ كلدۆ رەمزی شابۆ
كاندیدە براوەكان:
رێبوار هادی
سەفین یاسین خەیلانی
بایز زراری
عەلی خاڵس بەرزنجی
دانەر عەبدولغفار
سیپان شێروانی
چیمەن عەزیز
ئاڤێستا مام یەحیا
چیمەن بابەكر
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
هەرێم كەمال ئاغا
ئەمیر زەید عومەر ئاغا
چنار حاجی رەسوول
رەوتی هەڵوێست
عەلی حەمەساڵح
هیوا ئادەم
نەوەی نوێ
كاوە عەبدولقادر
ئەنجامی كورسییەكانی پارێزگای دهۆك كە 12 كورسییە
پارتی دیموكراتی كوردستان 9 كورسی
یەكگرتووی ئیسلامی دوو كورسی
كۆتای كریستیان/ سامی ئۆشانا
كاندیدە براوەكانی پارتی
بناس دۆسكی
فەرهاد ئەترووشی
زیرەك زێباری
جووتیار خدر
سەلوان تەها
ئومێد بەرواری
هەڵات بەرواری
كەوی میرۆ
پەروین ئەكرەم
یەكگرتووی ئیسلامی
جەمال كۆچەر
عومەر كۆچەر
ئەنجامی كورسییەكانی پارێزگای سلێمانی كە لە 18 كورسی پێك هاتووە
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان 8 كورسی
رەوتی هەڵوێست 3 كورسی
نەوەی نوێ 2 كورسی
پارتی دیموكراتی كوردستان 2 كورسی
یەكگرتووی ئیسلامی 2 كورسی
كۆمەڵی ئیسلامی یەك كورسی
كاندیدە براوەكانی یەكێتی
ئەكرەم ساڵح
ئاوات محەمەد
رێكەوت حەمەرەشید
رامیار حەیدەر
ئاسۆس عەلی
پۆڵا مەعرووف
بڕیار رەشید
سروە زەنگەنە
رەوتی هەڵوێست
غالب محەمەد
رێبوار كەریم
بەرزی ئەزمڕ
نەوەی نوێ
سروە عەبدولواحید
موژدە مەحموود
پارتی
ئەشواق جاف
فارووق محەمەد
یەكگرتووی ئیسلامی
موسەنا ئەمین
عومەر محەمەد
كۆمەڵی دادگەری
ئەحمەد حاجی رەشید
ئەمڕۆ نیبراس ئەبو سۆدە جێگری گوتەبێژی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان روونی كردەوە كە رۆژێك دوای راگەیاندنی ئەنجامی كۆتایی دەنگدان، كۆمسیۆن دەرگەی وەرگرتنی تانەكان بۆ ماوەی سێ رۆژ دەكاتەوە، دوای چاوخشاندن بە تانەكان و تاوتوێكردنیان لە لایەن دەستەی دادوەریی كۆمسیۆن، بە نووسراوی فەرمی ئەنجامەكان بە كۆمسیۆن رادەگەیەنێت، ئینجا كۆمسیۆن ئەنجامی هەڵبژاردنەكە رەوانەی دادگای فیدراڵی دەكات بۆ پەسندكردنی.