دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رای گه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی فڕۆكه‌ی جه‌نگیی F35 به سعوودیه ده‌فرۆشێت كه به یه‌كێك له پێشكه‌وتووترین جۆره‌كانی فڕۆكه‌ی جه‌نگی له دنیادا داده‌نرێت.
له مێژه سعوودیه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بووه ئه‌مه‌ریكا رازی بكات تا فڕۆكه‌ی جه‌نگیی F35ی پێ بفرۆشێت و ئه‌و داواكارییه‌ی پێشكه‌شی ئه‌مه‌ریكا كردبوو.
له ماوه‌ی رابردوودا رۆژنامه‌ی رۆیته‌رز ئاشكرای كرد كه پێشنیازه‌كه‌ی سعوودیه له وه‌زاره‌تی به‌رگری، قۆناغێكی گرنگی تێپه‌ڕاندووه به‌ر له‌وه‌ی بگاته ده‌ستی پێت هێگسێت وه‌زیری جه‌نگی وڵاته‌كه. ئێسته‌یش له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی گه‌شته‌كه‌ی محه‌مه‌د بن سه‌لمان شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه بۆ ئه‌مه‌ریكا، دۆناڵد تره‌مپ رازیبوونی خۆی به فرۆشتنی فڕۆكه‌كه به‌و وڵاته راده‌گه‌یه‌نێت.
محه‌مه‌د بن سه‌لمان ئه‌مڕۆ سێشه‌م و سبه‌ی چوارشه‌م له ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی تری باڵای ئه‌و وڵاته‌دا كۆبوونه‌وه‌ی ده‌بێت، یه‌كێك له ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كانیشی ئه‌وه بووه وێڕای په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا، بتوانێت ئه‌مه‌ریكا رازی بكات ئه‌و جۆره فڕۆكه‌یه‌ی بۆ دابین بكات.
فڕۆكه‌ی F35 له ماوه‌ی جه‌نگی 12 رۆژه له‌لایه‌ن ئیسرائیل دژی ئێران، به‌كار هێنرا و ئیسرائیل توانی به‌و فڕۆكه‌یه كۆنترۆڵی ئاسمانی ئێران بكات بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێك به هیچ فڕۆكه‌یه‌ك و فڕۆكه‌وانێك بگات.