به‌هۆی ئه‌و لێدوان و ره‌خنانه‌ی فه‌رمانده‌ی سوپای لبنان له ئیسرائیل گرتی، گه‌شته‌كه‌ی بۆ ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵوه‌شایه‌وه و سیناتۆرێكی ئه‌مه‌ریكا رای گه‌یاند، سوپای لبنان وه‌به‌رهێنانێكی ناسه‌ركه‌وتووی وڵاته‌كه‌یان بووه.
لیندسی گراهام به توندی ره‌خنه‌ی له فه‌رمانده‌ی سوپای لبنان گرتووه له‌وه‌ی ئیسرائیلی به دوژمن ناو بردووه، له چه‌ككردنی حزبوڵا زۆر كه‌مته‌رخه‌م و لاواز بووه، هه‌ر ئه‌وه‌ش هۆكاری سه‌ره‌كی بووه له‌وه‌ی له هه‌وڵه‌كانی پێشخستنی لبنان سه‌ركه‌وتوو نه‌بن.
جێی باسه له‌گه‌ڵ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی گه‌شته‌كه‌ی عیماد رودۆلف فه‌رمانده‌ی سوپای لبنان بۆ ئه‌مه‌ریكا، سه‌رجه‌م ئه‌و پلان و كۆبوونه‌وه و چاوپێكه‌وتنانه‌ی دانرابوون هه‌ڵوه‌شانه‌وه.
سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌یه حزبوڵا به ته‌واوی له چه‌ك داماڵێت و له رێگه‌ی حكوومه‌تی لبنانه‌وه ویستوویه‌تی ئه‌م هه‌نگاوه بنێت، به‌ڵام هه‌نگاوه‌كان به دڵی ئه‌و نه‌چوونه‌ته پێش و ده‌یسه‌لمێنێت هێشتا حزبوڵا جۆرێك هه‌ژموونی به‌سه‌ر لبنان و داوده‌زگاكانی حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته‌وه ماوه.