ئێوارەی ئەمڕۆ زۆرێك لە سایتە ئەلیكترۆنییەكان بەهۆی دروستبوونی كێشەیەكی تەكنیكی لای كۆمپانیای كڵاودفلێر، یەكێك لە گرنگترین كۆڵەكەكانی دنیای دیجیتاڵ وەستان، كە بریتییە لە خزمەتگوزاریی پاراستن و خێراكردنی سایت و ئەپلیكەیشنەكان لە تۆڕی ئینتەرنێت، لەوانە تۆڕی ئێكس، وەك ماڵپەڕی بەدواداچوونی كێشەی سایتەكان "داون دیتیكتۆر" باسی كرد.
ئەمڕۆ زۆرێك لە بەكارهێنەرانی سایت و بەرنامەكانی ئینتەرنێت، كاتێك دەیانویست بەشێك لە سایتەكان بكەنەوە، نامەیەكیان بۆ دەهات بەوەی هەڵەیەك بەهۆی كێشەیەكی تەكنیكی لە كڵاودفلێر رووی داوە و رێگرە لە كرانەوەی لاپەڕەی داواكراو، كە كێشەكە هەروەها ماڵپەڕی " Down Detector "ی تایبەت بە دۆزینەوەی كێشە تەكنیكییەكانیشی گرتەوە.
لای خۆیەوە
كڵاودفلێر لە نامەیەكی كورت دووپاتی كردەوە كە زانیاری بە بوونی كێشەكە هەیە و كار لەسەر چاككردنی دەكات، لەكاتی بەردەستبوونی زانیاری تەواو رای دەگەیەنێت، بەڵام دواتر باسی هیچی نەكرد و كاتی چاككردنەوەی كێشەكەی رانەگەیاند، بەڵام كاری چاكردنەوە لە هەندێك ناوەندی داتاكان وەك فرانكفۆرت هەیە و ئەوەش دەبێتە هۆی دواكەوتن و سەرهەڵدانی كێشەی كاتی بۆ بەكارهێنەران، تا ئێستەش كێشەكە هەیە و بەتەواوەتی چاك نەكراوە.