دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا شانشینی سعوودیه‌ی به هاوپه‌یمانی سه‌ره‌كیی ئه‌مه‌ریكا له ده‌ره‌وه‌ی په‌یمانی ناتۆ هه‌ژمار كرد.
ئه‌و پێداگریی كردووه له‌وه‌ی واشنتن و ریاز ئاستی هاوئاهه‌نگی و هاوكاریی سه‌ربازییان به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز بكه‌نه‌وه، چونكه سعوودیه هاوپه‌یمانێكی سه‌ره‌كیی واشنتنه.
جێی باسه له دوێنێوه محه‌مه‌د بن سه‌لمان، سه‌ردانی ئه‌مه‌ریكای كردووه و ئه‌و وڵاته پێشوازییه‌كی زۆر گه‌رم و مێژوویی له شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه كردووه.
سعوودیه له پلانیدایه له میانه‌ی ئه‌و سه‌ردانه‌یدا بۆ ئه‌مه‌ریكا، به قه‌باره‌ی 600 ملیار دۆلار تا یه‌ك تریلیۆن دۆلار وه‌به‌رهێنان له ئه‌مه‌ریكادا بكات ، ئه‌وه‌ش هۆكاری سه‌ره‌كی بووه له‌وه‌ی تره‌مپ زیاتر پێی شاگه‌شكه ببێت.
به‌ر له‌وه‌ی محه‌مه‌د بن سه‌لمان بگاته ئه‌مه‌ریكا، دۆناڵد تره‌مپ رای گه‌یاند فڕۆكه‌ی F35 به سعوودیه ده‌فرۆشێت كه یه‌كێكه له پێشكه‌وتووترین جۆره‌كانی فڕۆكه‌ی جه‌نگی و ده‌بێته هۆی به‌هێزبوونی سعوودیه له رووی هێزی ئاسمانی.
له ناوچه‌كه‌دا ته‌نیا ئیسرائیل خاوه‌نی ئه‌و جۆره فڕۆكه‌یه‌یه، له جه‌نگی 12 رۆژه‌دا له دژی ئێران به‌كار هێنرا و ئیسرائیل توانی كۆنترۆڵی ئاسمانی ئێران بكات.