پێگه‌ی "ئه‌كسیوس" ئه‌مڕۆ ئاشكرای كردووه، واشنتن به نهێنی كار له‌سه‌ر پلانێكی نوێ بۆ وه‌ستانی جه‌نگی نێوان رووسیا و ئۆكراینا ده‌كات. به‌پێی گوته‌ی به‌رپرسانی هه‌ردوو وڵات ئه‌مه‌ریكا و رووسیا، ئه‌گه‌ری زۆره پلانه‌كه جێگه‌ی خۆی بگرێت.
پێگه‌ی
"عه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 19ی تشرینی دووه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی پێگه‌ی "ئه‌كسیوس" كه له‌سه‌ر زاری چه‌ند به‌پرسێكی ئه‌مه‌ریكی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌وان گوتوویانه ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، له‌گه‌ڵ رووسیادا خه‌ریكی نووسینه‌وه‌ی پلانێكن بۆ وه‌ستانی جه‌نگه‌كی ئۆكراینا، به‌ڵام تا ئێسته نازانرێ هه‌ڵوێستی ئۆكراینا خۆی و وڵاته ئه‌وروپییه‌كان كه پاڵپشتیی لێ ده‌كه‌ن چییه له‌باره‌ی وه‌ستانی جه‌نگه‌كه.
هه‌مان پێگه له‌سه‌ر زاری به‌رپرسێكی رووسیش ئاماژه‌ی داوه، رووسیا له‌باره‌ی پلانه‌كه‌ی وه‌ستانی جه‌نگ گه‌شبینه.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی رووسی بۆ پێگه‌كه قسه‌یان كردووه و ده‌ڵێن، ئه‌و پلانه نوێیه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ وه‌ستانی جه‌نگی ئۆكراینا، له 28 به‌ند پێكدێت، بۆ ئه‌وه‌یش پشتی به ئه‌زموونی رێككه‌وتنی غه‌زه‌ی فه‌له‌ستینی به‌ستووه. له‌وه‌یشدا پێشنیاز كراوه دۆسیه هه‌ستیاره‌كان له‌خۆ بگرێت وه‌ك گه‌ره‌نتیی ته‌ناهی، ئاسایشی ئه‌وروپا، دواڕۆژی پێوه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ رووسیا و ئۆكراینا.
دواتریش پێگه‌كه ئاماژه‌ی به به‌شێك له پلانه‌كه داوه كه چه‌ند میحوه‌رێك له‌خۆ ده‌گرێت، وه‌ك ئاشتی له ئۆكراینا و چاره‌سه‌ری كێشه ته‌ناهییه‌كان، هه‌روه‌ها دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی سیستمی ته‌ناهی له ئه‌وروپا و پێداچوونه‌وه به پێوه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ مۆسكۆ و كیێڤ. هاوكات پلانه‌كه باس له‌و كێشانه ده‌كات كه هه‌ردوو وڵات جیاوازیی زۆریان له‌سه‌ریان هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌و خاكه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ئۆكراینا كه له‌لایه‌ن رووسیاوه داگیر كراوه.
جه‌نگی رووسیا له دژی ئۆكراینا كه له 24ی شوباتی 2022 ده‌ستی پێ كرد، به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كوژراو و برینداری له هه‌ردوولا لێ كه‌وتووه‌ته‌وه، به‌هۆیه‌وه ملیۆنان ئۆكراینیش ئاواره بوون و شوێنه‌كانیان به‌ره‌و وڵاتانی ئه‌وروپا جێهێشتووه. هاوكات ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی رۆژئاوا سزای ئابووریی توندیان به‌سه‌ر رووسیادا سه‌پاندووه و له هه‌مان كاتیش‌دا به چه‌ك و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی و دارایی، پاڵپشتیی ئۆكراینا ده‌كه‌ن.
به‌ڵام له‌وه‌ته‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته ده‌ستبه‌كار بوو، رۆڵی سه‌ره‌كی بینی وه‌ك ناوه‌ندگیر بۆ ده‌ستپێكردنی دانوستانی نێوان رووسیا و ئۆكرانیا. ئێسته‌یش دانوستان به‌رده‌وامه و ژماره‌یه‌ك دیلیان گۆڕیوه‌ته‌وه، به‌ڵام نه‌گه‌یشتووه‌ته ئاستی وه‌ستانی جه‌نگه‌كه.