كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان لیستى هاوپه‌یمانى "صقورنا" به 50 ملیۆن دینار سزا ده‌دات، به هۆى ئه‌وه‌ى له كاتى هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردن بانگه‌شه‌ى تایفه‌گه‌رى كردووه.
به‌گوێره‌ى نووسراوێك كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 19ى تشرینى دووه‌م له میدیاكانى عێراق بڵاوكراوه‌ته‌وه، هاوپه‌یمانى سقورونا "صقورنا" به سزاى پێبژاردنى 50 ملیۆن دینار سزا دراوه، به هۆى ئه‌وه‌ى په‌نا بۆ تایفه‌گه‌رى كردووه.
ئه‌و هاوپه‌یمانییه له‌لایه‌ن یه‌زن مه‌شعان جبوورى سه‌رپه‌رشتى ده‌كرێت كه خۆى و باوكیشى كاندید بوون، به‌ڵام به دوو دۆسیه‌ى جیاواز له لایه‌ن كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان دوورخرانه‌وه.
له هه‌ڵبژاردنى خولى شه‌شه‌مى په‌رله‌مانى عێراق كه له 11ى ئه‌م مانگه به‌ڕێوه‌چوو كۆمسیۆن زیاتر له 800 كاندیدى دوورخسته‌وه.