وه‌زاره‌تى دارایى عێراق مووچه‌ى په‌رله‌مانتارانى خولى پێنجه‌مى راگرت، ئه‌مه‌یش دواى بڕیاره‌كه‌ى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌رى كه كۆتایى به خوله‌كه هێنا.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 20ى تشرینى دووه‌م، میدیاكانى عێراق بڵاویان كردووه‌ته‌وه، وه‌زاره‌تى دارایى عێراق مووچه‌ى په‌رله‌مانتارانى خولى پێنجه‌مى راگرت، ئه‌مه‌یش به‌گوێره‌ى ئه‌و بڕیاره‌ى كه پێشتر له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌رى عێراق دراوه.
پێشتر غه‌ریب عه‌سكه‌ر بڕیارده‌رى په‌رله‌مانى عێراق له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا گوتى، "دواى ئه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌رى بڕیارى دا كۆتایى به خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مان و حكوومه‌ت بهێنرێت و حكوومه‌ت ببێته كاربه‌ڕێكه‌ر، ئه‌وا مووچه‌ى په‌رله‌مانتارانیش تا 11ى ئه‌م مانگه بۆیان هه‌ژمار ده‌كرێت".
ئه‌و به‌رپرسه‌ى په‌رله‌مان روونى كردووه‌ته‌وه، مووچه‌ى پاسه‌وانه‌كان و ده‌رماڵه‌كانیشیان له رۆژى ده‌رچوونى بڕیاره‌كه‌ى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌رى ده‌وه‌ستێنرێت.