ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆمی له بڕیارنامه‌یه‌كی نوێ‌دا كه ئه‌مڕۆ له ڤییه‌نای پایته‌ختی نه‌مسا په‌سندی كرد، داوای له ئێران كردووه زانیاریی راست و وردیان له‌باره‌ی ئه‌و یۆرانیۆمه پێ بدات كه له ئێران هه‌ڵگیراوه، رێژه‌ی پیتاندنه‌كه‌ی نزیكه له‌و رێژه‌یه‌ی بۆ بۆمبی ئه‌تۆمی سوودی لێ وه‌رده‌گیرێت.
ئاژانسه‌كه داوای كردووه، هه‌رچی زووه ئێران هاوكاریی پێشكه‌ش بكات و رێگه بۆ پشكنه‌رانی نێوده‌وڵه‌تی و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی بنكه ئه‌تۆمییه‌كان خۆش بكات.
بڕیارنامه‌كه له‌سه‌ر پێشنیازی ئه‌ڵمانیا، فڕه‌نسا، به‌ریتانیا و ئه‌مه‌ریكا بووه و به نهێنی ده‌نگ دراوه و 19 ئه‌ندامی ئاژانسه‌كه بڕیارنامه‌كه‌یان په‌سند كردووه، 12 ئه‌ندام به بێلایه‌ن ده‌نگیان داوه و هه‌ریه‌ك له رووسیا و چین و نایجه‌ر، دژی بڕیارنامه‌كه ده‌نگیان داوه.
ئاژانسه‌كه داوای له ئێران كردووه به ته‌واوی هاوكاری بكات و راپۆرته‌كانی پێوه‌ندیدار به پلانی ئه‌تۆمی پێشكه‌ش بكات، زانیاریی زۆر ورد له‌باره‌ی بنكه ئه‌تۆمییه‌كان بخاته خزمه‌تی ئاژانسه‌كه‌وه.
پێش ئه‌وه‌ی بڕیارنامه‌كه بخرێته ده‌نگدان، ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی كردبوو ئه‌گه‌ر په‌سند بكرێ، ئه‌وا كاریگه‌ریی نه‌رێنی له‌سه‌ر هاوكاریی نێوان ئێران و ئاژانس ده‌بێت.
به‌ڵام له دوای بڕیارنامه‌كه، ئێران بڕیارنامه‌كه‌ی به ناپێویست و سیاسی هه‌ژمار كردووه و گوتوویه‌تی، هه‌نگاوه‌كه له ژێر گوشاری ئیسرائیل‌دا نراوه.
رافائێل گرووسی گوتوویه‌تی، پشكنینه‌كان و چالاكییه‌كانیان له ئێران به‌شێوه‌ی سنووردار ده‌ستی پێ كردووه، به‌ڵام ئه‌و ناوه‌نده ئه‌تۆمییانه‌ی نه‌گرتووه‌ته‌وه كه پێشتر هێرشیان كرابووه سه‌ر، بۆیه‌ش ئاگاداری ئه‌وه نین چی له وێستگه‌كان هه‌یه و ئه‌وه‌ی هه‌شه چی‌یان به‌سه‌ردا هاتووه.
به‌گوته‌ی ئاژانس، ئێران 440 كیلۆگرام یۆرانیۆمی پیتێنراوی به‌ده‌سته‌وه‌یه و ئه‌و بڕه یۆرانیۆمه 10 بۆمبی ئه‌تۆمی پێ به‌رهه‌م ده‌هێنرێت.