چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى سیاسى ئاشكرایان كردووه، چه‌ند ئاماژه‌یه‌ك هه‌یه نه‌جم جبوورى پارێزگارى پێشووى مووسڵ بچێته ریزى حزبى ته‌قه‌دوم، چونكه له‌لایه‌ن محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى حزبه‌كه به‌ڵێنى پێدراوه پۆستى وه‌زاره‌تى به‌رگرى پێ بدرێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 20ى تشرینى دووه‌م، چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى سیاسى به ماڵپه‌ڕى
شه‌فه‌ق نیوزیان راگه‌یاندووه، پێشبینى ده‌كرێت جیابوونه‌وه له لیستى (نه‌ینه‌وا لئه‌هلیها) رووبدات و نه‌جم جبوورى بچێته ریزى حزبى ته‌قه‌دوم، كه محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات.
سه‌رچاوه‌كان گوتوویانه جبوورى چووته ناو "پاسه پرته‌قاڵییه‌كه" كه مه‌به‌ستیان حزبى ته‌قه‌دومه، چونكه حه‌لبووسى به‌ڵێنى پێداوه له كابینه‌ى نوێى حكوومه‌تى عێراق پۆستى وه‌زیرى به‌رگرى پێبدات، چونكه له دواى 2003 وه ئه‌م پۆسته له‌لایه‌ن پێكهاته‌ى سوننه به‌ڕێوه‌ده‌برێت.
سه‌رچاوه‌كان باسیان له‌وه كردووه نه‌جم جبوورى سه‌نگ له ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن هه‌یه، چونكه 39 هه‌زار ده‌نگى به‌ده‌ست هێناوه و لیسته‌كه‌یشى سێ كورسى هه‌یه و هاوپه‌یمانى لیستى حه‌سمه، كه سابت عه‌باسى وه‌زیرى ئێسته‌ى به‌رگرى عێراق سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات.