میدیاكانى عێراق بڵاویان كردووه‌ته‌وه، هێزه ته‌ناهییه‌كانى به‌غدا ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌ند هاوه‌نێك داگرتووه، كه هه‌وڵ دراوه به‌و هاوه‌نانه باڵه‌خانه‌ى وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق بكرێته ئامانج. سه‌رچاوه‌یه‌كى ته‌ناهى روونكردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ده‌دات و وه‌زاره‌تى به‌رگریش تا ئێسته بێده‌نگه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 20ى تشرینى دووه‌م، ماڵپه‌ڕه عێراقییه‌كان بڵاویان كردووه‌ته‌وه، چه‌ند پارچه چه‌كێكى مۆرتار" هاوه‌ن" له‌لایه‌ن هێزه ته‌ناهییه‌كان ده‌ستى به‌سه‌ردا گیراوه. هاوه‌نه‌كان عه‌یار 57 بوون و له ناوچه‌ى غه‌زالییه‌ى به‌غدا دانراون و بۆ ئه‌وه ئاماده كراون تا وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق به ئامانج بگیرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كى ته‌ناهى روونكردنه‌وه‌ى به ماڵپه‌ڕى
به‌غداد توده‌ى داوه، نكۆڵى له‌وه نه‌كردووه كه هاوه‌ن دۆزراوه‌ته‌وه، به‌ڵام دووپاتى ده‌كاته‌وه له ناوچه‌یه‌كى چۆڵ بووه و پاشماوه‌ى شه‌ڕه‌كانى پێشوو بووه، له‌لایه‌ن تیمێكى شاره‌زایان هه‌ڵگیراوه‌ته‌وه و هیچ هه‌وڵێك بۆ به‌ئامانجگرتنى باڵه‌خانه‌ى وه‌زاره‌تى به‌رگرى نه‌بووه.
تا ئێسته هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كى فه‌رمى لێدوانى له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته نه‌داوه.