دەستەی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق، پێشبینییەكانی كەشوهەوای بۆ رۆژی هەینی، 21ی تشرینی دووەمی 2025 بڵاو كردەوە و رای گەیاند، بەهۆی كاریگەریی بەرزەپەستانێكی ئاسمانی، كەشوهەوای گشت ناوچەكانی عێراق جێگیر و ساماڵ دەبێت.
بەپێی راگەیەندراوەكە، تەنیا لە هەندێك ناوچەی باكوور ئەگەری دەركەوتنی پەڵەهەوری بەرز هەیە. پلەكانی گەرما بەراورد بە دوێنێ، لە ناوچەكانی ناوەڕاستدا كەمێك بەرز دەبنەوە، بەڵام لە ناوچەكانی تر نزیك دەبن لە تۆمارەكانی پێشوو. ئاووهەوا لە سەعاتەكانی بەیانی و شەودا سارد دەبێت و لە رۆژدا مامناوەند دەبێت.
سەبارەت بە خێرایی با، ئاڕاستەی با لە باكووری رۆژئاواوە دەبێت و خێراییەكەی لەنێوان 10 تا 20 كیلۆمەتر لە سەعاتێكدا دەبێت. هاوكات مەودای بینین لەنێوان هەشت تا 10 كیلۆمەتردا دەبێت.
لە خشتەیەكی هاوپێچدا، كەشناسیی عێراق پێشبینیی بەرزترین پلەكانی گەرمای بۆ چەند پایتەختێكی جیهانی بڵاو كردووەتەوە، لەوانە: قاهیرە 32، بەیروت 28، لەندەن حەوت و واشنتن 11 پلەی سیلیزی دەبێت.