ئه‌ندامێكى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى دووپاتى ده‌كاته‌وه، به دوور و نزیك لایه‌نه شیعه‌كان باسی گه‌ڕانه‌وه‌ى مسته‌فا كازمیان بۆ پۆستى سه‌رۆكى حكوومه‌ت نه‌كردووه و هه‌واڵى گه‌ڕانه‌وه‌یشى به ده‌نگۆى راگه‌یاندن وه‌سف ده‌كات.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 21ى تشرینى دووه‌م،
عوده‌ى عه‌بدولهادى ئه‌ندامى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ده‌ڵێ، "بابه‌تى گه‌ڕانه‌وه‌ى كازمى هیچ مشتومڕێكى رژدى له‌سه‌ر نه‌كراوه، ته‌نانه‌ت به دوور و نزیك له كۆبوونه‌وه‌كان باس نه‌كراوه".
عه‌بدولهادى پێیوایه خولى سه‌رۆكایه‌تى كازمى زۆرێك خاڵى نه‌رێنى له‌سه‌ر بووه، بۆیه ئه‌زموونى ئه‌و هانده‌ر نییه بۆ گه‌ڕانه‌وه. پێیوایه ئه‌وه‌ى باس ده‌كرێت ته‌نیا ده‌نگۆى راگه‌یاندنه. ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى له هه‌واڵێكدا ده‌ڵێ، "راوێژكارانى پێشووى حكوومه‌ت و رۆژنامه‌نووسان بره‌و به بیرۆكه‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ى كازمى ده‌ده‌ن".
مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى هه‌واڵگرى عێراق بوو له ئایارى 2020 بووه سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق تا 2022 كه حكوومه‌تى سوودانى پێكهات.