یوسى كۆهین:
سه‌ره‌تا ئیسرائیل پلانى كوشتنى سوله‌یمانى ره‌ت كرده‌وه
ئه‌مه‌ریكا ئۆپراسیۆنى كوشتنى سوله‌یمانى ناونا بوو "میرى بچووك"
تره‌مپ له نه‌ته‌نیاهۆ تووڕه بوو
پێم سه‌یره ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل بڕیارى رووخانى رژێمى ئێران ناده‌ن
ئێران قایم نییه و چیتر مه‌ترسى نییه
یوسى كۆهین به‌رپرسى پێیشووى موساد له یاداشته‌كانى ئاشكراى ده‌كات، ئه‌و پلانى كوشتنى قاسم سوله‌یمانى فه‌رمانده‌ى پێشووى فه‌یله‌ق قودسى سوپاى پاسدارانى ئێرانى داناوه و له‌سه‌ر ئه‌و پلانه‌یش ئه‌مه‌ریكا مه‌دالیاى پێ به‌خشیوه. كۆهین ده‌شڵێ، "به‌لامه‌وه سه‌یره بۆچى ئه‌مه‌ریكا و ئێران بڕیارى رووخاندنى رژێمى ئێرانیان نه‌دا"
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 21ى تشرینى دووه‌م، رۆژنامه‌ى
شه‌رق ئه‌وسه‌ت خوێندنه‌وه‌یه‌كى بۆ كتێبه‌كه‌ى یوسى كۆهین به‌رپرسى پێشووى هه‌واڵگرى ئیسرائیل "موساد" بڵاوكردووه‌ته‌وه. كه به زمانى عیبرى و ئینگیلزی بڵاوكراوه‌ته‌وه. ناونیشانى یاداشته‌كه به عیبرى ئه‌وه‌یه، "به ته‌ڵه جه‌نگت بۆ دروست ده‌كرێت". كه‌چى چاپى ئینگلیزى به ناونیشانی، "شمشێرى ئازادى: ئیسرائیلى موساد و جه‌نگى نهێنى" بڵاوكراوه‌ته‌وه.
یه‌كێك له بابه‌ته‌كانى كتێبه‌كه كوشتنى قاسم سوله‌یمانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌ق قودسى سوپاى پاسدارانه. یوسى كۆهین باسى له‌وه كردووه ئه‌و پلانه‌كه‌ى به ورده‌كارییه‌وه داناوه و هه‌موو سه‌رۆكه‌كانى ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان پشتگیری‌یان كردووه. كه‌چى ئه‌ڤیڤ كۆخاڤى سوپاسالارى ئه‌و كاتى ئیسرائیل دژى پلانه‌كه بووه و بنیامین نه‌ته‌نیاهۆیش له‌گه‌ڵ كۆخاڤى هاوڕا بووه.
به‌ڵام كاتێك پلانه‌كه‌ى یوسى له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه ره‌ت كراوه‌ته‌وه، ئه‌و به‌وه نه‌وه‌ستاوه و پلانه‌كه‌ى به ئه‌مه‌ریكا داوه، دۆناڵد تره‌مپ كه ئه‌و كات له خولى یه‌كه‌مى سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى بووه، له‌وه زۆر تووڕه بووه نه‌ته‌نیاهۆ بڕیارى ره‌تكردنه‌وه‌ى پلانه‌كه‌ى داوه. ته‌نانه‌ت سه‌رۆكى ده‌زگاى هه‌واڵگرى ئه‌و كات كه جینا هاسپیل بووه، ئه‌ویش تووڕه بووه و به یوسى كۆهینى گوتووه، "ژه‌نه‌ڕاڵه‌كانى ئێوه‌یش وه‌ك هى ئێمه حه‌زیان له شه‌ڕ نییه".
ئینجا یوسى باس له‌وه ده‌كات، سه‌ردانى ئه‌مه‌ریكاى كردووه و زانیارییه‌كانى به ئه‌مه‌ریكیه‌كان داوه. یوسى ده‌ڵێ، "به‌په‌له سه‌ردانى ئه‌مه‌ریكام كرد. زانیارییه‌كى زۆر و زه‌وه‌ندم له‌سه‌ر سوله‌یمانى پێشكه‌ش كرد، ناوم نا بوو میرى بچووك، ئه‌مه‌ریكییه‌كانیش هه‌مان ناویان له ئۆپراسیۆنى كوشتنى ئه‌و نا. دواى ئه‌وه‌ى له كانوونى دووه‌مى 2020 پلانه‌كه سه‌ركه‌وت، ئه‌مه‌ریكییه‌كان مه‌دالیاى سوپاسگوزارییان پێدام. بۆیه له ماوه‌ى جه‌نگى 12 رۆژه‌ى حوزه‌یرانى 2025 ئێرانییه‌كان به‌وه تۆڵه‌یان كردووه ماڵه‌كه‌میان له ته‌لئه‌بیب بۆردومان كرد"
سه‌باره‌ت به جه‌نگى 12ى رۆژه‌ى هاوینى رابردوو كه له نێوان ئیسرائیل و ئێران هه‌ڵیگرسا. یوسى دووپاتى ده‌كاته‌وه ئه‌و جه‌نگه ته‌واو تواناى به‌رگرى ئاسمانى ئێرانى له‌ناو بردووه، به به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌ى هیچ ته‌قه‌یه‌ك له فرۆكه هێرشبه‌ره‌كانى ئیسرائیل نه‌كراوه. هه‌روه‌ها زۆربه‌ى یۆرانیۆمى پیتێنراوى ئێران له‌ناوبراوه، هه‌موو كووره‌كانى تایبه‌ت به پیتاندن رووخاون.
یوسى كۆهین پێیوایه، "ئێران ئه‌مڕۆ پارێزراو نییه، ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكایش له مه‌ترسى ئه‌وه‌ى ئێران هێرشیان بكاته سه‌ر رزگارییان بووه" به‌ڵام كۆهین به‌لایه‌وه سه‌یره هێشتا ته‌لئه‌بیب و واشنتن بڕیارى خستنى رژێمى ئێرانیان نه‌داوه. به یه‌ك رسته و بێ خسته‌ڕووى ورده‌كارى كۆهین ده‌ڵێ، "دوایین جه‌نگ هه‌لى خستنى رژێمى ئێرانى له‌ده‌ست دا".
پێشتر
رۆژنامه‌كانى ئیسرائیل ئاشكرایان كرد بوو، پرۆژه‌ى هاككردنى ئێران له رووى هه‌واڵگرییه‌وه بۆ 2002 ده‌گه‌ڕێته‌وه و ئه‌و كات یوسى كۆهین دایناوه.