حه‌شدى شه‌عبى له راگه‌ینراوێكدا پشتڕاستى ده‌كاته‌وه، چه‌ند زه‌وییه‌كى پێدراوه، كه موڵكى ده‌وڵه‌ت بوون، به‌ڵام به ده‌سته‌ى ئه‌ركانى حه‌شدى شه‌عبى دراوه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 21ى تشرینى دووه‌م، حه‌شدى شه‌عبى له
راگه‌ینراوێكدا ئاشكراى ده‌كات، به فه‌رمى چه‌ند پارچه زه‌وییه‌كى پێدراوه یه‌كێكیان زه‌وى وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن بووه، ئه‌ویتریان زه‌وى ئه‌میندارێتى به‌غدا بووه. حه‌شد ناوى ئه‌و لایه‌نه ئاشكرا ناكات كه فه‌رمانى پێدانى زه‌وییه‌كه‌ى داوه، ته‌نیا ده‌ڵێ، "لایه‌نى پێوه‌ندیدار ئه‌و فه‌رمانه‌یان داوه".
دواتریش حه‌شدى شه‌عبى باس له‌وه ده‌كات، بڕیاره‌كه ناڕه‌زایى له‌لایه‌ن هاووڵاتیان لێ كه‌وتووه‌ته‌وه، بۆیه خۆپیشاندانیان كردووه چونكه زه‌وییه‌كان به ده‌سته‌ى ئه‌ركانى حه‌شدى شه‌عبى/ به‌شى كاروبارى ئه‌ندازه‌یى دراوه.