مشت‌ومڕێك له‌سه‌ر به كۆتاهێنانى ئه‌ركى مارك ساڤایا له‌لایه‌ن تره‌مپه‌وه دروست بووه، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكایش ده‌ڵێ، "له ئێسته‌دا هیچ لێدوانمان له‌سه‌ر ساڤایا نییه".
چه‌ند رۆژێكه له میدیاى عه‌ره‌بى و عێراقى مشت‌ومڕ له‌سه‌ر ئه‌ركى مارك ساڤایا دروست بووه، چونكه به‌گوێره‌ى هه‌ندێك زانیارى مارك ساڤایا له لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكاوه كۆتایى به ئه‌ركه‌كه‌ى هاتووه. تا ئێسته‌یش هیچ لێدوانێكى فه‌رمى له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته نییه.
له 19ى مانگى رابردوو مارك ساڤایا له‌لایه‌ن تره‌مپه‌وه وه‌ك نێرده‌ى باڵاى ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروبارى عێراق ده‌ستنیشان كرا و دواتر سه‌ردانى عێراقى كرد و دوایین جاریش به بۆنه‌ى به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه.
ئه‌مڕۆ گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا له لێدوانێكى بۆ شه‌فه‌ق نیوز ده‌ڵێ،"له ئێسته‌دا هیچ لێدوانێكمان له‌سه‌ر ساڤایا نییه". به بڕواى شه‌فه‌ق نیوز ئه‌م لێدوانه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا چاره‌نووسى كاره‌كانى ساڤایا ناڕۆشنتر ده‌كات.