نوورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا له لێدوانێكى بۆ كه‌ناڵى شه‌مس دووپاتى ده‌كاته‌وه كه سه‌ردانى هه‌ولێر ده‌كات بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پرۆسه‌ى سیاسى دواى هه‌ڵبژاردن وبابه‌ته هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان و ده‌شڵێ، "ده‌بێت یاساى هه‌ڵبژاردنیش هه‌موار بكرێته‌وه".
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 21 ى تشرینى دووه‌م، نوورى مالیكى له لێدوانێكى بۆ كه‌ناڵى شه‌مس ده‌ڵێ، "باوكى مه‌سروور، برام مه‌سعوود بارزانى هه‌میشه دووپات له‌سه‌ر گرنگى گفتوگۆ ده‌كاته‌وه. ئێمه به یه‌كه‌وه به ته‌له‌فۆن پێوه‌ندیمان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و بارودۆخه‌ى تێیداین و ئه‌و ئه‌ركه‌ى ده‌بێت. رایپه‌ڕێنین له پرۆسه‌ى سیاسى دواى هه‌ڵبژاردن پێویستى به گفتوگۆى راسته‌وخۆ هه‌یه، بۆیه رۆیشتم بۆ هه‌ولێر پێوه‌ندى به‌و بابه‌تانه‌وه هه‌یه".
له لێدوانه‌كه‌ى كه به‌شێكه له گفتوگۆیه‌ك كه‌ناڵه‌كه كردوویه‌تى، مالیكى باس له هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساى هه‌ڵبژاردن ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ، "یه‌كێك له گرنگترین بابه‌ته‌كان ئه‌وه‌یه به‌ره‌و هه‌مواركردنه‌وه‌كه بچین و سیسته‌م راست بكه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى سیسته‌میكى راسته‌قینه بێت، به یه‌كسانى له خزمه‌تى ده‌نگه‌كان و ئه‌نجامه‌كان بێت"
راوێژكارانى مالیكى له لێدوانه رۆژنامه‌وانییه‌كان ئاشكرایان كردووه، كه سبه‌ى شه‌موو مالیكى سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانى كۆده‌بێته‌وه