مارك ساڤایا نێرده‌ى تایبه‌تى دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا، به بڵاوكردنه‌وه‌ى په‌یامێك ده‌نگۆى دوورخستنه‌وه‌ى ره‌ت ده‌كاته‌وه و ئاشكراى ده‌كات به‌م نزیكانه سه‌ردانى عێراق ده‌كات و له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ى لایه‌نه سیاسییه‌كان كۆده‌بێته‌وه و ده‌شڵێ، "به بایه‌خه‌وه چاودێرى پرۆسه‌ى پێكهێنانى حكوومه‌تى نوێى عێراق ده‌كه‌ین".
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 21ى تشرینى دووه‌م، مارك ساڤایا په‌یامێكى له
"ئێكس" بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا ده‌ڵێ، "به‌و نزیكانه سه‌ردانى عێراق ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ى لایه‌نه سیاسیه‌كان كۆده‌بمه‌وه، عێراق له سێ ساڵى رابردوو پێشكه‌وتنى به‌رچاوى به‌دى هێناوه، هیوا ده‌خوازین له مانگه‌كانى داهاتوویشدا ئه‌و پێشكه‌وتنه به‌رده‌وام بێت".
له به‌شێكى تر‌ى په‌یامه‌كه‌ى ساڤایا ده‌ڵێ، "به بایه‌خه‌وه چاودێرى پرۆسه‌ى پێكهێنانى حكوومه‌تى نوێى عێراق ده‌كه‌ین، با بۆ هه‌مووان روون بێت، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا قبووڵى ناكات و رێگه به هیچ ده‌ستوه‌ردانێكى ده‌ره‌كى ناكات له پێكهێنانى حكوومه‌تى نوێى عێراق".
دوو رۆژه له میدیاى عه‌ره‌بى و عێراقى باس له‌وه ده‌كرێت، ساڤایا له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپه‌وه له ئه‌ركه‌كه‌ى دوورخراوه‌ته‌وه، بڵاوكردنه‌وه‌ى په‌یامه‌كه‌ى ساڤایا كۆتایى به‌و ده‌نگۆیانه ده‌هێنێ.