ئیلى كۆهین وه‌زیرى وزه‌ى ئیسرائیل له لێدوانێكدا ده‌ڵێ، "رێگه به دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى فه‌ڵه‌ستین ناده‌ین ببێته حه‌ماسستان، فه‌ڵه‌ستینیه‌كان ده‌وڵه‌تیان ناوێ ئوردنیان هه‌یه".
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 21ى تشرینى دووه‌م ئیلى كۆهین له
لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى جارێكى تر ئوردن توڕه ده‌كات و ده‌ڵێ، "هیچ پێویست به دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌ت ناكات، چونكه فه‌ڵه‌ستینیه‌كان ئوردنیان هه‌یه، زۆربه‌ى دانیشتووانى ئه‌و وڵاته پێك ده‌هێنن".
له هه‌مان لێدوان ئیلى كۆهین ده‌ڵێ، "هیچ ده‌وڵه‌تێكى فه‌ڵه‌ستین نابێت، نامانه‌وێ حه‌ماسستان دابمه‌زرێنین واته ده‌وڵه‌تێك حه‌ماس فه‌رمانڕه‌وایى بكات، هاوشێوه‌ى غه‌زه كه له دواى 2007 وه ده‌سه‌ڵاتى ئه‌و شاره‌ى به‌ده‌ست گرتووه".