دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا رای گەیاند كە گرووپی ئیخوان موسلمین وەك رێكخراوێكی تیرۆریستیی بیانی پۆلێن دەكات، بەڵگەنامە كۆتاییەكان خەریكی ئامادە دەبن و بڕیارەكە بە توندی و پابەند بۆ جێبەجێكردن دەردەچێت.
ئەو راگەیاندنەی
ترەمپ لە سایەی گوشارەكانی پارتی كۆماری لە كۆنگرێس دێت بۆ هاندانی ئیدارەی ئەمەریكا بەرەو وەرگرتنی رێوشوێن و هەنگاوی راستەوخۆ لە دژی گرووپی ئیخوان موسلمین كە لە ناوەندی پارێزگاری ئەمەریكا وەك هۆكارێكی شێواندنی سەقامگیری و بڵاوكەرەوە بۆ توندڕۆیی سەیر دەكرێت.
وەك لە راپۆرتێكی ماڵپەڕی " Just the News "، هاتووە، ئەو پۆلێنەی ئیخوان موسلمین وەك رێكخراوێكی تیرۆریستی رێگری لە گەیشتنی پارەی ئەمەریكا بۆ چالاكییەكانی پێوەندیدار بە رێكخراوەكە و قەدەغەی هاتنی ئەندامانی گرووپەكە بۆ ئەمەریكا دەگرێتەوە، هاوكات سەرنج دەخاتە سەر هەر هەڕەشەیەكی پێوەندیدار بە توندوتیژی و تۆقاندن لە لایەن گرووپەكەوە.
بابەتی پۆلێنكردنی گرووپی ئیخوان موسلمین لە یەكەم ماوەی سەرۆكایەتیی ترەمپ لە 2019 هەبوو، بەڵام ئەوكات گرووپەكە تۆمەتەكانیان رەت كردەوە، پابەندیی خۆیان بە كاری ئاشتیانە و سیاسی دووپات كردەوە.