رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى له‌نده‌نى ئاشكراى كردووه، باڵوێزى توركیا له عێراق هۆكارى كۆكردنه‌وه‌ى سوننه‌كانى عێراق بووه، مه‌به‌ستى ئه‌نقه‌ره‌یش ئه‌وه‌یه به یه‌كگرتووى سه‌ركرده‌كانى سوننه كلیكى به‌هێزكردنى هه‌ژموونى خۆى ده‌ست ده‌كه‌وێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 24ى تشرینى دووه‌م رۆژنامه‌ى
عه‌ره‌ب ئاشكراى كردووه، ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه سیاسییه‌ى له‌نێوان سوننه‌كان پێكهاتووه، به سه‌رپه‌رشتى ئه‌نقه‌ره بووه و راسته‌وخۆ بۆرا ئینان باڵوێزى توركیا له عێراق هه‌وڵى بۆ داوه. سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرس له پارێزگاى ئه‌نبار به رۆژنامه‌كه‌ى راگه‌یاندووه، چه‌ندان گفتوگۆى نهێنى له‌نێوان باڵوێزى توركیا و هه‌ر یه‌كه له حه‌لبووسى و خه‌نجه‌ر و سامه‌رائى ئه‌نجام دراوه.
ته‌نانه‌ت له راگه‌یاندنى ئه‌نجوومه‌نى سیاسى سوننه‌كانیش به هۆكارى سیاسى باڵوێزى توركیا ده‌رنه‌كه‌وتووه، به‌ڵام توركیا پێیوایه سوننه نزیكترین پێكهاته‌یه لێى، بۆیه راگه‌یاندنى ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌یش دوور له كاریگه‌رى توركیا نه‌بووه.
دوێنێ سوننه‌كان ئه‌نجوومه‌نى سیاسی‌یان راگه‌یاند، سێ لایه‌نه سه‌ره‌كییه‌كه‌ى سوننه له‌و ئه‌نجوومه‌نه به‌شدارن، ئه‌وانیش محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكایه‌تى ته‌قه‌دوم ده‌كات، خه‌میس خه‌نجه‌ر سه‌رۆكایه‌تى سیاده ده‌كات، موسه‌نا سامه‌رائییش سه‌رۆكایه‌تى عه‌زم ده‌كات. به‌گوێره‌ى راپۆرته‌كه‌ى عه‌ره‌ب، توركیا توانیویه‌تى به‌شێكى زۆر له‌ناكۆكییه‌كانى ناو لایه‌نه‌كانى سوننه نه‌هێڵێ، به‌ڵام ئه‌وه‌ى ماوه‌ى ئه‌وه‌یه هه‌موو لایه‌نه‌كانى سوننه كۆك نیین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ده‌ورى سه‌ره‌كى به حه‌لبووسى بده‌ن.