محه‌مه‌د حه‌سان نوێنه‌رى سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق له وتارێكدا له ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تیدا باسى هێرشه‌كه‌ى سه‌ر كێڵگه‌ى گازى كۆرمۆرى كرد و گوتى، "ده‌بێت به‌رپرسانى ئه‌و هێرشه بدۆزرێنه‌وه و بدرێنه دادگا".
ئه‌مڕۆ سێشه‌م دووى كانوونى یه‌كه‌م، محه‌مه‌د حه‌سان نوێنه‌رى سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان وتارێكى له به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى پێشكه‌ش كرد و گوتى، "عێراق به بارودۆخێكى سه‌خت تێده‌په‌ڕێت تا به‌ره‌و سه‌قامگیر بگات".
دواتر گوتى، "نیگه‌رانین له‌و هێرشانه‌ى ده‌كرێنه سه‌ر دامه‌زراوه گرنگه‌كان له‌وانه ئه‌و هێرشه‌ى به‌م دواییه كرایه سه‌ر كێڵگه‌ى گاز له هه‌رێمى كوردستان ده‌بێت به‌رپرسانى ئه‌و تاوانه بدۆزرێنه‌وه و بدرێنه دادگا".
نوێنه‌رى سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان باسى له‌وه‌یش كرد، پێكهێنانى حكوومه‌تى نوێى عێراق دوا ناكه‌وێت.