ئه‌نجوومه‌نى جیهانى زێڕ ئاشكراى ده‌كات كه تا مانگى ئابى رابردوو، عێراق هه‌شت تۆن و 200 كیلۆ زێڕى كڕیوه، به‌مه‌یش یه‌ده‌گى زێڕى عێراق بۆ 170 تۆن و 900 كیلۆ به‌رز بووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م سێى كانوونى یه‌كه‌م،
ئه‌نجوومه‌نى جیهانى زێڕ ئاشكراى كردووه، عێراق له ساڵى 2025دا هه‌شت تۆن و 200 كیلۆ زێڕى كڕیوه، به‌مه‌یش یه‌ده‌گه‌كه‌ى بۆ 170 تۆن و 900 كیلۆ به‌رز بووه‌ته‌وه.
له مانگى ئادارى رابردوودا یه‌ك تۆن زێڕى كڕیوه، دواتر له مانگى حوزه‌یران تۆنێك و 600 كیلۆى كڕیوه، له مانگى ته‌مووز سێ تۆن و 100 كیلۆى كڕیوه، دواتر له مانگى ئابدا دوو تۆن و 500 كیلۆ زێڕى كڕیوه.
به‌مه‌یش عێراق له‌سه‌ر ئاستى وڵاتانى عه‌ره‌بى، پله‌ى چواره‌مى هه‌یه له یه‌ده‌گى زێڕ و دواى سعوودیه و لبنان و جه‌زائیر دێت.