سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له رێگه‌ی "تروس سوشیال" داوای له ئیسرائیل كردووه كه به‌رده‌وام بێت له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی سووریا، ئه‌ویش له پێناو ئاشتی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدایه.
پێگه‌ی
"ئیلاف" ئه‌مڕۆ چوارشه‌م سێی كانوونی یه‌كه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له رێگه‌ی "تروس سوشیال"ه‌وه بۆ ئیسرائیلی نووسیوه، ئه‌مه‌ریكا له ئه‌نجامی كاركردن له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی سووریا رازییه، بۆیه داوا له ئیسرائیلیش ده‌كات درێژه به گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته بدات، گفتوگۆیه‌كی راست و رژد كه ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی ئاشتی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدایه. هاوكات ئه‌وه وا ده‌كات سووریا بۆ ده‌وڵه‌تێكی گه‌شه‌سه‌ندوو هه‌نگاو بنێت.
تره‌مپ زیاتر ده‌ڵێت، ئێمه ئه‌وه‌ی پێمان بكرێت هه‌وڵ ده‌ده‌ین گه‌ره‌نتی به‌رده‌وامبوونی حكوومه‌تی سووریا بكه‌ین، كه ببێته ئه‌و وڵاته‌ی ئێمه مه‌به‌ستمانه، ئه‌وه‌یش پرسێكی جه‌وهه‌رییه، دواتریش له پێناو بنیاتنانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تێكی راست و گه‌شه‌سه‌ندوو ده‌بێت. بۆیه هه‌ڵگرتنی سزاكان له‌سه‌ر ئه‌و وڵاته كه ساڵانێك زیانی زۆری لێ داون، یارمه‌تیی زۆریان پێ ده‌گه‌یه‌نێت، بۆیه سووریا به ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی و گه‌له‌كه‌ی، ئه‌وه‌یان له به‌رچاو گرتووه.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دووپاتی كرده‌وه كه ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكی كاتیی سووریا، به رژدییه‌وه كار بۆ ئه‌و ده‌كات وڵاته‌كه‌ی هه‌نگاوی باش له پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتان بچێته پێشه‌وه، هاوكات له ناویاندا پێوه‌ندییه‌كانی نێوان ئیسرائیل و سووریا كه درێژخایه‌ن و مێژوویی بێت، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وه روو بدات، له به‌رژه‌وه‌ندیی ئاشتی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدایه.
هاوكات ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا له رێگه‌ی پێگه‌ی "ئیكسیوس"دا گوتوویانه، ئیداره‌ی تره‌مپ نیگه‌رانه له‌و هێرشانه‌ی جارجاره ئیسرائیل ده‌یانكاته سه‌ر سووریا، پێیان وایه ئه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندیی ئاشتیی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا نییه، بۆیه زۆر گرنگه پێوه‌ندیی نێوان ئیسرائیل و سووریا گه‌شه بكات و درێژخایه‌ن بێت.