دواى لێدوانه‌كه‌ى دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ى عێراق، محه‌مه‌د شیاع سوودانى په‌یامێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا ده‌ڵێ، "مكوڕ بووم له‌وه‌ى پێوه‌ندیى له‌و جۆره دروست بكه‌م كه خزمه‌تى عێراق بكات".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م سێى كانوونى یه‌كه‌م، محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق، له په‌یامێكدا كه له ئێكس بڵاوى كردووه‌ته‌وه ده‌ڵێ، "له‌وه‌ته‌ى به‌رپرسیارێتیم وه‌رگرتووه، مكوڕ بووم له‌وه‌ى پێوه‌ندیى له‌و جۆره دروست بكه‌م كه خزمه‌تى عێراق بكات، له سه‌ره‌تاوه دركم به‌وه كرد پێوه‌ندیى دۆستایه‌تى سه‌قامگیریى وڵاته‌كه‌مان و گه‌شه و بووژانه‌وه‌ى ده‌سته‌به‌ر ده‌كات، نه‌ك دوژمنایه‌تى".
ئه‌م په‌یامه‌ى سوودانى دواى ئه‌وه دێت كه دۆناڵد تره‌مپ، شه‌وى رابردوو له كۆشكى سپى ئه‌مه‌ریكا گوتى، "له‌وه‌ته‌ى دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانى ئێران له‌ناو براون، عێراق ته‌واو بووه‌ته وڵاتێكى جیاواز و پێوه‌ندیى له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا، سه‌رۆك وه‌زیرانه‌كه‌یشى منى كاندید كرد بۆ خه‌ڵاتى نۆبڵى ئاشتى".
تره‌مپ ده‌شڵێ، "تاران جاران خۆى له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌سه‌پاند، گوشارى ده‌خسته سه‌ر عێراق، بۆ ماوه‌یه‌كى زۆر به‌سه‌ر ناوچه‌كه زاڵ بوو، به‌ڵام ئێسته وا نییه".