باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له عێراق، ئه‌مڕۆ ناوه‌ڕۆكى دیدارى مایكڵ ریگه‌س بریكارى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق بڵاو ده‌كاته‌وه، ئاشكراى ده‌كات ریگا‌س له‌گه‌ڵ فوئاد حوسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق، باسى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى میلیشیاكانى كردووه، كه‌چى ئه‌م بابه‌ته له راگه‌یه‌نراوى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراقدا باس نه‌كراوه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م سێى كانوونى دووه‌م،
باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا ناوه‌ڕۆكى دیدارى مایكڵ ریگه‌س و فوئاد حوسێنى بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، "گفتوگۆیه‌كى به‌رهه‌مدار له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق كراوه له‌سه‌ر بنیاتنانى ئاینده‌یه‌كى به‌هێزتر و و گه‌شه‌كردوو بۆ ئه‌مه‌ریكییه‌كان و عێراقییه‌كان".
دواتریش له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له عێراق ده‌ڵێ، "وه‌ك ماركۆ رۆبیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه گوتی، ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام به‌روونى دووپاتى ده‌كاته‌وه پێویسته ئه‌و میلیشیانه هه‌ڵبوه‌شێنه‌وه كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتیوانى ده‌كرێن، چونكه سه‌روه‌ریى عێراق له‌ناو ده‌به‌ن، هه‌ڕه‌شه له ئه‌مه‌ریكى و عێراقییه‌كان ده‌كه‌ن و داهاتى عێراق بۆ به‌رژه‌وه‌ندیى ئێران تاڵان ده‌كه‌ن".
به‌ر له باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق راگه‌یه‌نراوێكى له‌سه‌ر دیداره‌كه‌ى مایكڵ ریگه‌س و فوئاد حوسێن بڵاو كرده‌وه، به‌ڵام به هیچ شێوه‌یه‌ك باسى ئه‌و زانیارییانه‌ى سه‌ره‌وه‌ى نه‌كردووه، ئه‌مه‌یش یه‌كه‌م جار نییه دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كان بابه‌ته گرنگه‌كان له راگه‌یه‌نراوه‌كانیان لابده‌ن.