سه‌رچاوه‌یه‌كى ته‌ناهى ئاشكراى كردووه، ئه‌مڕۆ سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق و لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه له هێرشه‌كه‌ى سه‌ر كۆرمۆر كۆ ده‌بنه‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م سێى كانوونى یه‌كه‌م، سه‌رچاوه‌یه‌كى ته‌ناهى به ماڵپه‌ڕى "جبال"ى راگه‌یاندووه، ئه‌مڕۆ محه‌مه‌د شیاع سوودانى، له ئاستى ته‌ناهى له‌گه‌ڵ به‌رپرسان كۆ ده‌بێته‌وه و هه‌ریه‌كه له عه‌بدولئه‌میر شه‌مه‌رى وه‌زیرى ناوخۆى عێراق، رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیرى ناوخۆى كوردستان، حه‌مید شه‌ترى سه‌رۆكى هه‌واڵگرى له كۆبوونه‌وه‌كه ئاماده ده‌بن.
جیا له‌وانه‌یش چه‌ندان به‌رپرسى تر‌ى ته‌ناهى و هه‌واڵگریى به‌شدار ده‌بن و تاوتوێى دۆسیه‌ى هێرشه‌كه‌ى سه‌ر كۆرمۆر ده‌كه‌ن.
هه‌فته‌ى رابردوو هێرشێكى تیرۆریستى بۆ سه‌ر كێڵگه‌ى گازى كۆرمۆر ئه‌نجام درا، زیانێكى گه‌وره‌ى به‌ر كێڵگه‌كه كه‌وت و 80% كارى به‌رهه‌مهێنانى له كێڵگه‌كه وه‌ستاند، چه‌ندان رۆژ هه‌رێمى كوردستانى بێ كاره‌با كرد.
دوێنێ محه‌مه‌د حه‌سان نوێنه‌رى سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، له وتارێكدا له ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى، داواى كرد به دواداچوون بۆ ئه‌و كه‌یسه بكرێت و تاوانبارانى راده‌ستى دادگا بكرێن.