رۆژنامه‌ى ئێندپێندنت چه‌ند هۆكارێك ده‌ستنیشان ده‌كات كه وا ده‌كه‌ن پێدانى سیستمى به‌رگرى پێشكه‌وتوو به هه‌رێمى كوردستان له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه زه‌حمه‌ت بێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رۆژنامه‌كه ئه‌وه له‌بیر ناكات، كه پێشتر به چه‌ك هاوكارى هه‌رێمى كوردستان و هێزه‌كانى پێشمه‌رگه كراوه و هیچ كێشه‌یه‌كیش نه‌بووه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م، سێى كانوونى یەکەم، رۆژنامه‌ى
ئێندپێندنت كۆمه‌ڵێك هۆكار دیارى ده‌كات كه وا ده‌كه‌ن پێدانى سیستمى به‌رگرى به هه‌رێمى كوردستان بۆ پاراستنى دامه‌زراوه‌كانى وزه، زه‌حمه‌ت بێت. رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، له هێرشه‌كه‌ى سه‌ر كۆرمۆر ده‌ركه‌وت كه كێشه‌ى سیستمى به‌رگرى له دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كان له هه‌رێمى كوردستان هه‌یه.
ئێسته‌یش دواى هێرشه‌كه‌ى هه‌فته‌ى رابردوو، به‌رپرسانى هه‌رێم هاتنى مارك ساڤایا نێرده‌ى تایبه‌تى تره‌مپ و بریكارى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا بۆ عێراق به ده‌رفه‌تێك ده‌زانن بۆ ئه‌وه‌ى داواى سیستمى به‌رگرى بكه‌ن بۆ پاراستنى دامه‌زراوه‌كانى وزه. به‌ڵام به‌گوێره‌ى لێكدانه‌وه‌ى ئێندپێندنت ئه‌مه ئاسان نییه، چونكه كۆمه‌لێك مه‌رجى یاسایى و سیاسى هه‌یه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى تێچووى سیستمه‌كه.
یه‌كێك له‌و ئاسته‌نگیانه فرۆشتنى سیستمى به‌رگریى ئه‌مه‌ریكى پێویستى به ره‌زامه‌ندیى كۆنگرێس و سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكاوه هه‌یه، هه‌روه‌ها كێشه‌یه‌كى تر پێوه‌ندى به وڵاتانى ناوچه‌كه هه‌یه كه له‌وانه‌یه ناڕه‌زایى ده‌رببڕن، سه‌ره‌ڕاى كێشه‌ى خه‌رجى كه له‌وانه‌یه تێچووى سیستمى به‌رگرى له سه‌رووى 400 ملیۆن دۆلار بێت، ئه‌مه جگه له خه‌رجى به‌كارخستن و راهێنان و چاككردنه‌وه.
دوایین كێشه‌یش به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى ئێندپێندنت پێوه‌ندى به عێراقه‌وه هه‌یه، چونكه عێراق پێیوایه سیستمى به‌رگرى ته‌نیا به ده‌ست ده‌سه‌ڵاتى مه‌ركه‌زه، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و كێشانه‌یش رۆژنامه‌كه ئه‌وه به‌بیر خوێنه‌رانى ده‌هێنێته‌وه، وێراى ناڕه‌زاییه سیاسییه‌كانیش له‌ناو عێراق، كه‌چى چه‌كى قووڕس به پێشمه‌رگه دراوه و هیچ كێشه‌یه‌كیش نه‌بووه.