ئه‌كره‌م كه‌عبى ئه‌میندارى گشتى میلیشیاى بزووتنه‌وه‌ى نوجه‌با كه ناوى له لیستى تیرۆری ئه‌مه‌ریكایه، هه‌ڕه‌شه له مارك ساڤایا نێرده‌ى تایبه‌تى دۆناڵد تره‌مپ بۆ كاروبارى عێراق ده‌كات و ده‌ڵێ، "ئه‌گه‌ر بێده‌نگى نه‌كه‌ن ئه‌وا به‌ردێك ده‌خینه ده‌مییه‌وه".
هه‌ڕه‌شه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و چه‌ككردنى میلیشیاكانى عێراق له زیادبوونه، له‌و كاته‌دا ئه‌میندارى گشتى میلیشیایه‌كى "توندڕه‌و" كه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه خراوه‌ته لیستى تیرۆره‌وه، هه‌ڕه‌شه له مارك ساڤایا نێرده‌ى تایبه‌تى دۆناڵد تره‌مپ ده‌كات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م سێى كانوونى یه‌كه‌م، ئه‌كره‌م كه‌عبى په‌یامێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه، به‌شێكى په‌یامه‌كه‌ى ئاراسته‌ى به‌رپرسانى عێراق كردووه و ده‌ڵێ، "بزانن ئه‌گه‌ر مارك ساڤایا بێده‌نگ نه‌كه‌ن ئه‌وا به‌ره‌ى مقاومه به‌ردێكى ده‌خاته ده‌مى و بۆ گه‌وره‌كانى ده‌نێرێته‌وه كه ئه‌ویان به كۆیله كردووه و ئه‌ویش ناپاكى له وڵاته‌كه‌ى ده‌كات".به‌هۆى ئه‌وه‌ى مارك ساڤایا عێراقییه، سه‌ركرده‌ى میلیشیاكه به "ناپاك" وه‌سفى ده‌كات.
مارك ساڤایا دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر په‌یامى بڵاوكرده‌وه و داواى دوورخستنه‌وه‌ى میلیشیاكانى كردووه له پرۆسه‌ى سیاسى. ئه‌مڕۆیش هه‌ر یه‌كه له باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا و جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا هه‌مان داوایان دووباره كرده‌وه.