لیژنه‌ى سڕكردنى دارایى تیرۆریستان كه سه‌ربه بانكى ناوه‌ندى عێراقه له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ده‌ڵێ، "ئه‌وه‌ى له‌باره‌ی ناساندنى ئه‌و حزبانه بڵاو كراوه‌ته‌وه، هه‌ڵه‌ى تێدا كراوه و راست ده‌كرێته‌وه".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م چوارى كانوونى یه‌كه‌م، رۆژنامه‌ى وه‌قائیعى عێراق بڵاوى كرده‌وه، لیژنه‌ى سڕكردنى دارایى تیرۆریستان كه سه‌ربه بانكى ناوه‌ندییه، هه‌ریه‌كه له حزبوڵاى لبنانى و حووسییه‌كانى یه‌مه‌نى خستووه‌ته لیستى تیرۆره‌وه.
كه‌چى چه‌ند سه‌عاتێك دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌و هه‌واڵه، لیژنه‌كه روونكردنه‌وه‌ى داوه و تێیدا هاتووه، ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ بڵاو كراوه‌ته‌وه پێوه‌ندیى به چه‌ند قه‌واره‌یه‌ك و كه‌سانێك هه‌یه، له‌سه‌ر داواى مالیزیا بووه، به‌گوێره‌ى بڕیارێكى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى كه به ژماره‌ى 1373ى له ساڵى 2001 كه له‌و لیسته ئاماژه بۆ هه‌ندێك حزب و قه‌واره كراوه، هیچیان پێوه‌ندییان به چالاكى تیرۆریستى نییه له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو رێكخراوه‌ى ناویان هاتووه.
روونكردنه‌وه‌كه‌ى بانكى ناوه‌ندى باس له‌وه ده‌كات، عێراق ته‌نیا رازى بووه به‌وه‌ى داعش و قاعیده بخرێنه لیستى تیرۆره‌وه، به‌ڵام بڵاوكردنه‌وه‌ى لیسته‌كه بێ هه‌ڵه‌چنى بووه، ئه‌مه‌یش راست ده‌كرێته‌وه.