ماڵپه‌ڕى عه‌ین ئیماراتى ئاشكراى ده‌كات، چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه سێ سه‌ركرده‌ى میلیشیاكان دوور ده‌خه‌نه‌وه، ئه‌وانیش هه‌ریه‌كه له فالح فه‌یاز سه‌رۆكى حه‌شدى شه‌عبى، حوسێن موئه‌نیس به‌رپرسى كه‌تائیبى حزبوڵا و شبل زه‌یدی به‌رپرسى میلیشیاى كه‌تائیبى ئیمام عه‌لین.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م چوارى كانوونى دووه‌م، چه‌ند
سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ عه‌ین ئیخبارى ئیماراتیان ئاشكرا كردووه، هادى عامرى سه‌رۆكى رێكخراوى به‌در داواى كردووه، ئه‌و سێ به‌رپرسه‌ى میلیشیاكان بخرێنه ریزى گه‌وره‌ترین فراكسیۆن كه مانگى رابردوو به سه‌رۆكایه‌تیى نوورى مالیكى پێكهاتووه، كه‌چى هه‌موو ئه‌ندامانى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى ئه‌و داوایه‌یان ره‌ت كردووه‌ته‌وه، ته‌نیا عامرى ده‌نگى بۆ داون.
ماڵپه‌ڕه‌كه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌یش كردووه، ئه‌و كه‌سانه له ئه‌ندامێتى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى به‌رده‌وامن، به‌ڵام به‌شداریى كۆبوونه‌وه‌كان ناكه‌ن.
هۆكارى ئه‌و هه‌نگاوه‌ى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه‌یش ئه‌وه‌یه، ئه‌مه‌ریكا سزاكانى بۆ دوورخستنه‌وه‌ى میلیشیاكانى شیعه چڕ كردووه‌ته‌وه و ئه‌و سێ كه‌سه‌یش له لیستى سزادراوانى ئه‌مه‌ریكادان.