ماڵپه‌ڕى عاله‌م جه‌دیدى عێراقى، ئه‌نجامه‌كانى لیژنه‌ى لیكۆڵینه‌وه له هێرشه‌كه‌ى سه‌ر كۆرمۆر به "ناته‌واو" وه‌سف ده‌كات و پێی وایه، ئه‌مه زیاتر حكوومه‌تى عێراق شه‌رمه‌زار ده‌كات. كازم یاوه‌ر توێژه‌رى سیاسیش ده‌ڵێ، "لیژنه‌كه باسى ئه‌وه‌ى كردووه 11 جاره هێرش بكرێته سه‌ر كۆرمۆر، به‌ڵام باسى ئه‌وه‌ى نه‌كردووه ئه‌م 11 جاره حكوومه‌ت چیى كردووه".
شه‌وى رابردوو
لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه له هێرشه‌كه‌ى سه‌ر كێڵگه‌ى گازى كۆرمۆر بڵاو كرایه‌وه، ناوى هیچ كه‌س و لایه‌نێكى تاوانبارى تێدا نه‌بووه، ئه‌وه خرایه‌ڕوو به دوو درۆن هێرشه‌كه ئه‌نجام دراوه و تاوانبارانیش بڕیارى گرتنیان بۆ ده‌رچووه. ماڵپه‌ڕى عاله‌م جه‌دید ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م چوارى كانوونى یه‌كه‌م، راپۆرتێكى له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا ره‌خنه له حكوومه‌تى عێراق گیراوه له‌وه‌ى جارێكى تر نه‌یتوانیوه هێرشبه‌ران ئاشكرا بكات.
له راپۆرته‌كه‌دا كازمى یاوه‌ری توێژه‌ر قسه‌ى كردووه و ده‌ڵێ، "لیژنه‌كه باسى ئه‌وه‌ى كردووه 11 جار هێرش كراوه‌ته سه‌ر كێڵگه‌ى كۆرمۆر، به‌ڵام باسى ئه‌وه‌ى نه‌كردووه، حكوومه‌ت چیى كردووه". هه‌روه‌ها ئه‌و توێژه‌ره ده‌ڵێ، "كاتێك بڕیار دراوه تاوانباران بدرێنه دادگا، شوێنى تاوانه‌كه له هه‌رێمى كوردستانه، بۆیه ده‌بێت تاوانباران راده‌ستى دادگاكانى هه‌رێمى كوردستان بكرێن".