محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى كاربه‌ڕێكه‌رى عێراق، داوا ده‌كات لێكۆڵینه‌وه له "هه‌ڵه‌ى بڕیارى لیژنه‌ى سڕكردنى پاره‌ى تیرۆریستان بكرێت"، سزاى كه‌مته‌رخه‌مان بدرێت له‌وه‌ى ناوى حووسییه‌كان و حزبوڵایان خستووه‌ته لیستى تیرۆره‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م چوارى كانوونى یه‌كه‌م، له رۆژنامه‌ى وه‌قائیعى عێراق بڕیارێك بڵاو كرایه‌وه كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ى سڕكردنى دارایى تیرۆریستانى سه‌ربه بانكى ناوه‌ندى عێراق ده‌رچووه". دواتر لیژنه‌كه روونكردنه‌وه‌ى دا گوایه هه‌ڵه كراوه له بڵاوكردنه‌وه‌ى ناوه‌كان، زیاتر مه‌به‌ست له داعش و قاعیده بووه و له‌لایه‌ن مالیزیاوه ئه‌و داوایه كراوه.
هه‌رچه‌نده له میدیاى نێوده‌وڵه‌تى و عه‌ره‌بى ئه‌م پاشگه‌زبوونه‌وه خێرایه، رووبه‌ڕووى توانج و ره‌خنه بووه‌وه، كه‌چى سوودانى له راگه‌یه‌نراوێكدا داوا ده‌كات لێكۆڵینه‌وه‌ى به‌په‌له بكرێت و به‌رپرسیارێتى هه‌ڵه‌كه دیار بكرێت و كه‌مته‌رخه‌مان سزا بدرێن.