بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، یه‌كێك له سكرتێره سه‌ربازییه‌كانی خۆی به سه‌رۆكی داهاتووی ده‌زگای هه‌واڵگریی مۆساد ده‌ستنیشان كرد.
رومه‌ن گوفمه‌ن سكرتێری سه‌ربازیی سه‌رۆك وه‌زیران بووه، بڕیاره له حوزه‌یرانی ساڵی 2026ه‌وه شوێنی دێڤید بارنیا سه‌رۆكی ئێسته‌ی ده‌زگای هه‌واڵگریی ئیسرائیل بگرێته‌وه.
پرسی گۆڕینی پۆستی سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری، راسته‌وخۆ پێوه‌ندی به ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆك وه‌زیران هه‌یه و روون نه‌كراوه‌ته‌وه هۆكاری سه‌ره‌كیی گۆڕینی پۆسته‌كه بۆ چی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
مۆساد یه‌كێكه له ده‌زگا هه‌ره گرنگ و به‌هێزه هه‌واڵگرییه‌كان له ئاستی دنیادا، به‌تایبه‌تی ئه‌و ده‌زگایه له ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا زیاتر له هه‌ر كاتێكی تر تواناكانی خۆی سه‌لماندووه.
یه‌كێك له گه‌وره‌ترین ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی كه ئه‌و ده‌زگایه پێی هه‌ڵسا، ئه‌و هێرشه بوو كه له رێگه‌ی په‌یجه‌ره‌كانه‌وه كردیه سه‌ر حزبوڵای لبنان، له یه‌ك كاتدا سه‌تان كه‌سی كوشت و به هه‌زارانی بریندار كرد، له شه‌ڕی 12 رۆژه‌شدا له دژی ئێران، رۆڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی هه‌بوو و هه‌ر له سه‌عاته‌كانی یه‌كه‌می هێرشه‌كه، ده‌یان فه‌رمانده‌ی باڵای سه‌ربازی و زانای ئه‌تۆمی كوشت.