له ده‌ربڕینى ناڕه‌زاییه‌كانیان له به‌رانبه‌ر دانانى حزبوڵا و حووسییه‌كان له لیستى تیرۆری عێراق، میلیشیاكان ئاشكراى ده‌كه‌ن، حزبوڵاى لبنانى و حووسییه‌كانى یه‌مه‌ن له ساڵانى رابردوودا له عێراق شه‌ڕیان كردووه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م چوارى كانوونى یه‌كه‌م، دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى بڕیارێك له رۆژنامه‌ى وه‌قائیعى عێراقى له‌باره‌ی سزادانى حزبوڵاى لبنانى و حووسییه‌كان، میلیشیاكانى شیعه ئه‌وانه‌ى سه‌ربه ئێرانن كه‌وتنه ده‌ربڕینى ناڕه‌زایى و ره‌خنه‌گرتن له حكوومه‌تى سوودانى. له‌وانه عه‌لى ئه‌سه‌دى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى سیاسى میلیشیاى نوجه‌با، په‌یامێكى ناڕه‌زایى ده‌ربڕیوه و ئاشكراى ده‌كات، حزبوڵا و ئه‌نساروڵا له عێراق شه‌ڕیان كردووه.
عه‌لى ئه‌سه‌دى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، له‌لایه‌ك عێراق تره‌مپى بۆ وه‌رگرتنى خه‌ڵاتى نۆبڵ كاندید كردووه، به‌ڵایه‌كى تریش حزبوڵا و ئه‌نساروڵا "حووسییه‌كان" ده‌خاته لیستى تیرۆره‌وه. به گوته‌ى ئه‌سه‌د كه به ستایشه‌وه ده‌ڵێ، "ئه‌وان خوێنیان له‌سه‌ر خاكى عێراق رشتووه".
پێشتر چه‌ندان جار میدیاكانى ده‌ره‌وه‌ى عێراق باسیان له‌وه كرد وو، حووسییه‌كانى یه‌مه‌ن و حووسییه‌كان له عێراقدا هه‌ن و چالاكى سیاسى و سه‌ربازیی ده‌كه‌ن، به‌ڵام لایه‌نى عێراقى نكۆڵى له‌و جۆره زانیارییانه ده‌كرد، ئێسته‌یش میلیشیاكان خۆیان پشتڕاستى ده‌كه‌نه‌وه.