سه‌نته‌رى خه‌لیج بۆ توێژینه‌وه له وتارێكدا باس له كردنه‌وه‌ى گه‌وره‌ترین كونسوڵگەى ئه‌مه‌ریكا ده‌كات له هه‌ولێر و ده‌ڵێ، ئه‌مه به‌ردى بناغه‌ى قۆناغێكى نوێییه، له‌وانه‌یه ناونیشانه‌كه‌ى ئه‌وه بێت: هه‌ولێر سه‌نته‌رى بڕیارى سیاسى و ته‌ناهیى ئه‌مه‌ریكایه له عێراق و ناوچه‌كه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م، چوارى کانوونى یەکەم، سه‌نته‌رى خه‌لیج بۆ توێژینه‌وه وتارێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، كردنه‌وه‌ى گه‌وره‌ترین كۆنسوڵگەى ئه‌مه‌ریكى له هه‌ولێر په‌یامێكى توندى واشنتنه بۆ به‌غدا، هه‌روه‌ها له وتاره‌كه‌دا هاتووه، به كردنه‌وه‌ى ئه‌م كونسوڵگەیە له هه‌ولێر، كارته‌كانى واشنتن ئاشكرا ده‌بێت.
له ده‌قى وتاره‌كه هاتووه، "به كردنه‌وه‌ى گه‌وره‌ترین كونسوڵگەى له سه‌ر ئاستى دنیا، له ناو هه‌ولێرى پایته‌ختى هه‌رێمى كوردستان، واشنتن كارته‌كانى خۆى ئاشكرا ده‌كات، به روونى راى ده‌گه‌یەنێ ستراتیجى له عێراق به ریشه‌یى گۆڕاوه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ناكشێته‌وه، به‌ڵكو هه‌ژموونى خۆى له به‌غدا رێك ده‌خاته‌وه كه تا ئێسته پێوه‌ندى خۆى له‌گه‌ڵ واشنتن یه‌كلایى نه‌كردووه‌ته‌وه. به شێوه‌یه‌كى دیاركراو، هه‌ولێر كه زیاتر سه‌قامگیره و په‌یوه‌سته به به‌رژەوه‌ندییه‌كانى وزه و رۆژئاوا، به‌مه‌یش به‌ردى بناغه‌ى قۆناغێكى نوێ ده‌ده‌نێ کە له‌وانه‌یه ناونیشانى ئه‌و قۆناغه ئه‌وه بێت، هه‌ولێر سه‌نته‌رى بڕیارى سیاسى و ته‌ناهى ئه‌مه‌ریكى بێت له عێراق و ناوچه‌كه" .
دوێنێ له هه‌ولێر به ئاماده‌بوونى سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانى و سه‌رۆكى هه‌رێم و سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێم، به‌رپرسانى باڵاى ئه‌مه‌ریكا كونسوڵگەى ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر كرایه‌وه، كه به گه‌وره‌ترین كونسوڵگەى ئه‌مه‌ریكا داده‌نرێت له هه‌موو دنیا.