عێراق كه‌وته بارودۆخێكی هه‌ستیاره‌وه، چونكه بۆ ماوه‌ی دوو سه‌عات هه‌ر یه‌كه له حزبوڵای لبنانی و ئه‌نساڕوڵای یه‌مه‌نی وه‌ك رێكخراوی تیرۆریستی ناساند و دواتر لێی پاشگه‌زبووه‌وه. وێرای پاشگه‌زبوونه‌وه میلیشیاكانی عێراق له هه‌ره‌شه‌كردن به‌رده‌وامن و سه‌رچاوه‌یه‌كی یاساییش ده‌ڵێ، "بڕیاره‌كه راسته و ناكرێت به ئاسانی پووچه‌ڵ بكرێته‌وه".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه چواری كانوونی یه‌كه‌م، رۆژنامه‌ی وه‌قائیعی عێراقی كه رۆژنامه‌یه‌كی فه‌رمی ده‌وڵه‌ته و تایبه‌ته به بڕیاره‌كانی عێراق. بڵاوی كرده‌وه لیژنه‌ی سڕكردنی دارایی تیرۆریستان كه لیژنه‌یه‌كی سه‌ر به بانكی ناوه‌ندی عێراقه، ئه‌نساروڵای یه‌مه‌نی "حووسییه‌كان" حزبوڵای لبنانی خستووه‌ته لیستی تیرۆره‌وه، كه‌چی چه‌ند سه‌عاتێك دواتر هه‌مان لیژنه روونكردنه‌وه‌ی دا گوایه "هه‌ڵه كراوه" و ره‌شنووسه‌كه "هه‌ڵه‌چنی نه‌كراوه". بۆیه ناوی ئه‌و دوو رێكخراوه كه‌وتووه‌ته لیسته‌كه‌وه.
دوا به دوای روونكردنه‌وه‌ی بانكی ناوه‌ندی عێراق گوایه بابه‌ته‌كه هه‌ڵه بووه و پێشتر مالیزیا داوای كردووه، عێراقیش ره‌زامه‌ندی داوه هه‌ر شتێك پێوه‌ندی به داعش و قاعیده‌وه هه‌بێت بخرێته لیستی تیرۆره‌وه. محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هاته‌ده‌نگ راگه‌ینراوێكی بڵاوكرده‌وه تێیدا هاتووه، ده‌بێت سزای ئه‌و كه‌سانه بدرێت كه هه‌ڵه‌كه‌یان كردووه.
وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمی عێراق ده‌یه‌وێ وا نیشان بدات، بابه‌ته‌كه ته‌نیا هه‌ڵه‌یه‌كی چاپ، یان هه‌ڵه‌یه‌كی ساده‌یه، به‌ڵام وه‌ك شاره‌زایان باسی ده‌كه‌ن، ده‌ركردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی بڕیار و یاساكان له وه‌قائیعی عێراقی بابه‌تێكی ئاسایی نییه، به‌ڵكو به كۆمه‌ڵێك قۆناغ ده‌بێت و بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ت و واده‌ی بڵاوبوونه‌وه له رۆژنامه‌كه به‌های یاسایی خۆی هه‌یه و ته‌نانه‌ت به‌شێكه له پرۆسه‌ی بڕیاردان و یاسادانان.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی یاسایی بۆ كه‌ناڵی
وه‌ن نیوز روونیان كردووه‌ته‌وه، بڕیاری به تیرۆرناساندنی حزبوڵا و حووسییه‌كان له رۆژنامه‌ی وه‌قائع بڕیارێكه راسته دراوه، گه‌ڕانه‌وه‌یشی وه‌ها ئاسان نییه وه‌ك باس ده‌كرێت، چونكه ده‌ركردنی بڕیاره‌كه كاریگه‌ری یاسایی خۆی هه‌یه، هه‌مواركردنه‌وه و یان پووچه‌ڵكردنه‌وه‌یشی ده‌بێت به رێكاریی یاسایی بێت، نه‌وه‌ك به‌شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت كه رۆژنامه‌یه‌كی ئاسایی بێت.
وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت میلیشیاكانی شیعه و سه‌ركرده‌كانیشیان باوه‌ڕیان به‌و سیناریۆیه نه‌كردووه كه ده‌ڵێ، "هه‌ڵه بووه" بۆیه له هه‌ڕه‌شه‌كانیان به‌رده‌وامن، له‌وانه بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌با هێرش ده‌كاته سوودانی و ده‌ركردنی بڕیارێكی وه‌ها له دژی حزبوڵا و ئه‌نساڕوڵا به خیانه‌ت ده‌زانێ و ئاشكرایشی ده‌كات له رابردوودا ئه‌و هێزه بۆ شیعه له عێراق شه‌ڕیان كردووه.
عه‌بدولسه‌تار شه‌میری توێژه‌ری یه‌مه‌نی بۆ كه‌ناڵی حه‌ده‌س لێدوانی داوه و ده‌ڵێ، "پاره‌ی حووسییه‌كان ئه‌وه‌ی له بانكی ناوه‌ندی یه‌مه‌نیان بردووه، یان ئه‌وه‌ی له قاچاخی نه‌وت ده‌ستیان كه‌وتووه به‌شێكیان ره‌وانه‌ی چین كردووه و به‌شه‌كه‌ی تریان ره‌وانه‌ی عێراق كردووه". ئه‌و نووسه‌ره یه‌مه‌نییه دووپاتی ده‌كاته‌وه بڕیاره‌كه‌ی عێراق كاریگه‌ری خۆی هه‌یه ئه‌گه‌ر ره‌تیشی بكاته‌وه.