وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق له راگه‌ینراوێكدا ده‌ڵێ فوئاد حوسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق چاوى به تۆم باراك نێرده‌ى تایبه‌تى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا كه‌وتووه و پێى راگه‌یاندووه حكوومه‌تى عێراق سه‌رى له لێدوانه‌كانى سوڕماوه، له وه‌ڵامدا تۆم باراكیش پاساوى خۆى هه‌بووه و گوتویه‌تى، "لێدوانه‌كه‌م تایبه‌ت بووه به ئه‌زموونى ئه‌مه‌ریكى له عێراقدا".
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م حه‌وتى كانوونى دووه‌م، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق له
راگه‌ینراوێكدا باس له‌وه ده‌كات له په‌راوێزى كۆڕبه‌ندى ده‌وحه فوئاد حوسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه و جێگرى سه‌رۆكى حكوومه‌تى عێراق به تۆم باراك گه‌یشتووه، كه نێرده‌ى تایبه‌تى دۆناڵد تره‌مپه بۆ كاروبارى سووریا. دوێنێ چه‌ند لێدوانێكى له‌باره‌ى عێراق دابوو له‌وانه گوتبووى ئه‌مه‌ریكا خوێن و پاره‌ى بۆ عێراق رشتووه، كه‌چى له ئه‌نجامى هه‌ڵه‌كانى ئه‌مه‌ریكا ئێران ده‌سه‌ڵاتى زاڵبووه. هه‌روه‌ها ره‌خنه‌ى له سوودانیش گرتبوو.
راگه‌ینراوى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق ده‌ڵێ، "فوئاد حوسێن به تۆم باراكى راگه‌یاندووه، حكوومه‌تى عێراق سه‌رى له لێدوانه‌كانى سووڕماوه، كه له‌باره‌ى بارودۆخى ناوخۆى عێراق داویه‌تى، گرنگ بوو به شێوه‌یه‌كى تر تێڕوانینه‌كه روون كرا بووایه‌وه، تا ره‌نگدانه‌وه‌ى ئه‌و راستییه بێت كه له عێراق له پێشكه‌وتنى سیاسى و سه‌قامگیرى رێژه‌یى به‌دی هاتووه".
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌یش كردووه، فوئاد حوسێن دووپاتى له‌سه‌ر گرنگى هاریكارى ئه‌مه‌ریكا و عێراق كردووه‌ته‌وه.
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه تۆم بارك سوپاسى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق كردووه و دووپاتى كردووه‌ته‌وه، "حكوومه‌تى ئه‌مه‌ریكا به چاوى رێزه‌وه سه‌یرى ئه‌زموونى عێراق ده‌كات و ئه‌و لێدوانه‌ى داویه‌تى تایبه‌ت به ره‌هه‌ندى ئه‌زموونى ئه‌مه‌ریكى له عێراقدا".