به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى میدیاى عه‌ره‌بى و عێراق، ئه‌مه‌ریكا له پێدانى هۆشداریى به عێراق به‌رده‌وامه و محه‌مه‌د شیاع سوودانیش ئاشكراى ده‌كات، له دواى جه‌نگى نێوان ئێران و ئیسرائیل، پێوه‌ندیى ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجام داوه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م هه‌شتى كانوونى یه‌كه‌م، چه‌ند زانیارییه‌ك له‌وانه له ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى جه‌زیره و وه‌ن نیوزى عێراقى بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وامه له پێدانى هۆشداریى به به‌غدا و له‌وه ئاگادارى ده‌كاته‌وه، حكوومه‌تێك پێكنه‌هێنێ لایه‌نگرى ئێران بێت. ئه‌مه‌ریكا داوایشى له به‌غدا كردووه ده‌بێت كۆتایى به دۆسیه‌ى حه‌شد بهێنێ و كۆنترۆڵى به‌قاچاخبردنى دۆلار بكات.
هاوكات محه‌مه‌د شیاع سوودانى له دیمانه‌یه‌كى ته‌له‌ڤزیۆنى دووپاتى ده‌كاته‌وه، ئه‌و پێوه‌ندیى نهێنیى له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ ئه‌نجام داوه، ئه‌مه دواى شه‌ڕى نێوان ئێران و ئیسرائیل بووه كه هاوینى رابردوو به‌ڕێوه‌چوو.
سوودانى باس له‌وه ده‌كات له‌به‌ر وه‌ستانى شه‌ڕه‌كه، سوپاسى تره‌مپى كردووه و هه‌ر ئه‌وكاتیش كاندیدى كردووه بۆ وه‌رگرتنى خه‌ڵاتى نۆبڵ .